KDC

Category : به‌یاننامه‌

به‌یاننامه‌

کۆچبەرە کوردە دیپۆرتکراوەکانی سووریا دەگەڕێندرێنەوە

KDC
ئەو گەنجانەی هەرێمی كوردستان، كه‌ له ‌لایه‌ن توركیاوه‌ دیپۆرتی وڵاتی سووریا كرابوون، دەگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان. کۆچبەره‌ کوردەكان ژماره‌یان 57 كه‌سه‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن، دوای ئه‌وه‌ی له‌ توركیا ده‌ستگیر كرابوون، به ‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتبوویان‌ له‌ سووریاوه‌ رایانكردووه‌، ده‌سته‌ڵاتدارانی توركیا دیپۆرتی سووریایان كردبوونەوە. بەپێی زانیارییەکان، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، هه‌ینی، ئەو گەنجانە بگه‌ڕێنه‌وه‌......
به‌یاننامه‌

یۆنان چەند کۆچبەرێک لە نێو یەختێکدا دەستگیر دەکات

KDC
هێزەکانی دەریاوانی یۆنان، یه‌ختێكیان به‌ 16 کۆچبەرەوە‌ لە کەناراوەکانی وڵاتەکەیاندا ده‌ستگیركرد. ‌14 كۆچبه‌ر و دوو كاپتن به‌ڕێ بە یەختێکەوە لە کەناراوەکانی یۆنان بە مەبەستی گەیشتنیان بە ئیتاڵیا بەڕێ دەکەون، به‌ڵام دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ لایه‌ن هێزی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌ نزیك دوورگه‌ی پارگا ده‌ستگیر كران. به‌پێی به‌یانامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ریاوانی یۆنانه‌وه‌، له‌ رۆژی......
به‌یاننامه‌

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەواڵێک رەت دەکاتەوە

KDC
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق، رەتیكردەوە كەژمارەیەك پەنابەری ئەفغانی لە پارێزگای ئەنبارنیشتەجێ كرابن. سەبارەت بەو دەنگۆییەی لە چەند دەزگایەكی راگەیاندنبڵاوكراوەتەوە، گوایە لەسەر داوای ئەمەریكا و ئەورووپا،ژمارەیەك پەنابەری ئەفغانستان لە پارێزگای ئەنبارنیشتەجێكراون، كەریم نووری، بریكاری وەزارەتی كۆچ وكۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە و، وەك وەزارەتی كۆچ پێویستە ئێمە یەكەمینلایەن بین، كە لە بابەتێكی لەو جۆرە ئاگادار بین، بەڵام لەبنەڕەتدا هیچ پەنابەرێكی ئەفغانی رووی لە هیچپارێزگایەكی عێراقی نەكردووە. باسی لەوەشكرد، لە لایەن ئەمەریكا و ئەورووپاشەوە،هیچ داواكارییەكی لەو چەشنە لە عێراق نەكراوە،داواشی لە رۆژنامەنووسان كرد، زانیاری بێ سەرچاوەبڵاو نەكەنەوە و سەرچاوە فەرمییەكان بە بنەما بگرن...
به‌یاننامه‌

ژمارەیەک کۆچبەر لە ئیجە رزگار دەکرێن

KDC
چەندین كۆچبەر لە دەریاری ئیجەی رۆژئاوای توركیا رزگار كران، كە بە نیازبوون بە شێوەیەكی نایاسایی بچنە ئەورووپا. میدیای توركیا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە دوورگەی بوزجای سەر بە پارێزگای چاناككالە، بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەر پەكیكەوتووە و داوایان لە پاسەوانی كەناراوەكان كردووە، تا بە هانایانەوە بچن. ئەوەش خراوەتەڕوو كە كۆچبەرەكان ژمارەیان 59 كەس......
به‌یاننامه‌

ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە دیپۆرتی سووریا کرابوون، دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

KDC
دەزگای لوتکە دەڵی، لە چەند رۆژی دابێت ئەو‌ کۆچبەرە كوردانەی دیپۆرتی سووریا کرابوون،‌ ده‌گه‌ڕ‌ێندرێنەوە ھه‌رێمی کوردستان. ئاری جه‌لال، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، كاروباره‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچبه‌رانی عێراق و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ته‌واو بوون و، له‌ ئێستادا چاوه‌ڕ‌ێی ته‌واوبوونی كاره‌ یاساییه‌كانن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا، تا له‌ ڕ‌ێگه‌ی ئەو وڵاتەوە‌ ھه‌موو كۆچبه‌ره‌ کوردەکان بگه‌ڕ‌ێندرێنه‌وه.......
به‌یاننامه‌

دەیان کۆچبەری کورد لە دوورگەیەکی یۆنان دەستبەسەر دەکرێن

KDC
124 كۆچبه‌ری‌ كورد‌ بە هۆی لە کارکەوتنی بزوێنەرەی یەختەکەیان له نزیک‌ دوورگه‌ی میلۆسن، بە ناچاری لە دوورگەکە دادەبەزن لە لایەن پۆلیسی دەریاوانی یۆنان دەستگیر دەکرێن. دوورگه‌ی میلۆس كه‌مپی‌ بۆ په‌نابه‌ران تێدا نییە و داوا كراوه‌، کە وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به‌ زووترین كات، شوێنێك بۆ ئەو 124 کۆچبەرە کوردە له‌ دوورگه‌یه‌كی......
به‌یاننامه‌سیلاید

لە رێی کۆکردنەوەی واژووەوە، ئەڵمانیا کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

KDC
وڵاتی ئەڵمانیا لە رێی لینکێکی تایبەتەوە هەڵدەستێ بە کۆکردنەوەی واژوو بۆ بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی ئێزدییەکان، کە لە ساڵی 2014 و لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەسەریاندا هێندرا، لە ئەنجامدا هەزاران کوردی ئێزدی کوژران و هەزاران ئافرەتیشیان کرانە کەنیزەک و سەبایا. بابەتی بە جینۆساید ناساندنی کارەساتی ئێزدییەکان، لە لایەن حکوومەتی......
به‌یاننامه‌

سەدان کۆچبەری ئەفغانی دەچنە سەر سنووری یۆنان

KDC
به‌هۆی بڵاوبوونەوەی هه‌واڵێك،‌ سه‌دان كۆچبه‌ری ئه‌فغانی له‌ ئیستانبوڵه‌وه‌ چوونەتە ئەدیرنەی تورکیای نزیک سنووری یۆنان.‌ به‌ هۆی چه‌ند زانیاریه‌ك، كه‌ له‌ تۆڕه ‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیا بڵاو بوونه‌وه‌، سه‌دان كۆچبه‌ری ئه‌فغانی له‌ شاری ئیستانبوڵه‌وه‌ روویان له‌ ناوچه‌ی ئەدیرنێی نزیک لە سنووری یۆنان کردووە. میدیاکانی توركیا ده‌ڵێن، له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووەته‌وه‌، كه‌ گوایا‌ یۆنان، رێککەوتی‌......
به‌یاننامه‌

لیتوانیا: کۆچبەرەکانی سەرسنوور بۆ گرتووخانەیەک دەگوازنەوە

KDC
بە مەبەستی پاراستنی ژیانی كۆچبه‌ران له‌ وه‌رزی زستان، وه‌زاره‌تی نێوخۆی لیتوانیا كۆچبه‌ره‌كانی نێو كه‌مپه‌ داخراوەکەی بۆ گرتووخانه‌یه‌ك دەگوازێتەوە. به‌ پێی زانیاریه‌كان، زۆرینه‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری لیتوانیا و بێلاڕووسیا، كه‌ له‌ كه‌مپێكی داخراودا ده‌ژین، تا کۆتایی مانگی 9 بۆ گرتووخانه‌یه‌ك دەگوازرێنەوە، ئەویش به ‌هۆی هاتنی وه‌رزی زستان، بەو پێیەی ئەو ناوچه‌......
به‌یاننامه‌

یۆنان 13 هاوڵاتی ئەورووپی دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌كاته‌وه‌

KDC
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌ی 13 كه‌س له‌ یۆنان، كه‌ بە جل و بەرگی تاڵیبانیان لەبەرکردبوو، به‌په‌له‌ پۆلیسی ناوچه‌كه‌ هه‌مووانی بە مەبەستی پشکنین ده‌ستگیركرد، وێڕای ئەوەی هاووڵاتی نامەی دوو وڵاتی ئەورووپایان هەبوو، دیپۆرتی وڵاتەکانیان کردنەوە. دوو رۆژ پێش ئێستا، دیمه‌نی چەند کەسێک به‌ پۆشینی جل و بەرگی تاڵیبان و، لە ناوچه‌ی......
KDC

FREE
VIEW