KDC

Category : گشتی

سیلایدگشتی

هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە 22ی 9ی 2021، هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران، لە شاری دیواندەرە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی لوقمان قەیسەری تەمەن 28 ساڵ دەستگیرکردووە. شایانی باسە، لوقمان قەیسەری بە بێ نیشاندانی هیچ......
سیلایدگشتی

به هۆى وشەى كوردستان له توركيا چەند پارتێکی كوردى دادگای دەکرێن

KDC
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لە بارەی بەکارهێنانی وشەی کوردستان، لە ناوەی پارتی ئازادی کوردستان، (پاک) رایگەیاند، لە دادگای دەستووریی تورکیا پرۆسەی یاسایی لە دژی ئەو پارتە بەردەوامە. سکرتایەتی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، لە راگەیێنراوێکدا وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی ئی پارتی دایەوە، کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بارەی وشەی کوردستان، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی......
سیلایدگشتی

یەکێتی ئەوروپا:-لەسەر سکاڵایەکی پۆلیساریۆ دووڕێکەوتنی لەگەڵ مەغریب هەڵوەشاندەوە

KDC
سۆران حەسەن… ڕۆژی چوار شەممە لە لۆکسەمبورگ دادگایی دادی ئەورپا لەسەر سکاڵای بەرەی پۆلیساریۆ دوو ڕێکەوتنی بازرگانی نێوان مەغریب و یەکێتی ئەورپایی هەڵوەشاندەوە هۆکاری ئەوەش کە ئەو بەرهەمانە لە بیابانی ڕۆژئاوە دێت کە ناوچەیەکی کێشە لەسەری نێوان مەغریب و بەرەی پۆلیساریۆیە چەند خولەکێک دوای حوکمی دادگا، مەغریب و یەکێتی ئەوروپا......
سیلایدگشتی

ئێران لەماوەیەکی کەم دەبیتە خاوەنی چەکی ناوەکی

KDC
راپۆرتێکی گۆڤاری “Foreign Policy”ی ئەمریکی پێشبینی ئەوە دەکات ئێران یەک مانگی ماوە بۆ گەیشتن بە چەکی ناوکی، هەروەها راپۆرتەکە هۆشداری دا لە کەمتەرخەمی ئیدارەی جۆ بایدن کە رەنگە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هان بدات بەرەو کێبڕکێیەکی نوێی چەکی ناوکی. بەپێی راپۆرتەکە، گەورە بەرپرسانی ئەمریکا ترسی ئەوەیان هەیە کە ئێران بە کردار......
سیلایدگشتی

بزوتنەوەی تاڵیبان :واشنتۆن ڕێکەوتنەکەی دەوحەی پێشێلکردوە

KDC
زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی راگەیاندوە ، بە سورانەوەی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی ئەفغانستاندا ، واشنتۆن رێکەوتنەکەی دەوحەی پێشێلکردوە و یاسا نێودەوڵەتییەکانیش پێشێل دەکات ، داواشی کردوە ھەرچی زوە سورانەوەی ئەو فرۆکانە بەسەر ئاسمانی ئەفغانستاندا رابگیرێت ، وتەبێژەکەی تاڵیبان داوای لەسەرجەم وڵاتانیش کردوە بەپێی......
سیلایدگشتی

هاووڵاتییەکی کورد سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێندرێت

KDC
هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار، بە تۆمەتی لایەنگری یەکێ لە حیزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵات، حکوومەتی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاند. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجار بە ناوی دانش مەولوودی تەمەن 25 ساڵ، سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، سزاکە لەلایەن لقی یەکی دادسەرای گشتی......
سیلایدگشتی

ئەمەریکا داوا لەتورکیا دەکا موشەک لە ڕووسیا نەکڕێت

KDC
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ، پێویستە تورکیا موشەکی ئێس 400 و کەلوپەلی سەربازی لە مۆسکۆ نەکڕێت، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی گەمارۆی زیاتر دەبێتەوە نید پرایس، رایگەیاند، کە پێویستە تورکیا موشەکی ئێس 400 لە تورکیا نەکڕێت، بە پێچەوانەوە گەمارۆی زیاتری دەخرێتە سەر، ئەمەش پاش ئەوە دێت، کە سەرۆک کۆماری تورکیا، رایگەیاندبوو بەردەوام دەبن......
سیلایدگشتی

بایدن گەشبینە بە تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی

KDC
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا گەشبینی خۆی لەسەر پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری وڵاتەکەی، کە قەبارەکەی 1 تریلیۆن دۆلارە، راگەیاند. نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە کۆنگریس کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بووژانەوەی ژێرخانی ئەمەریکا و، دڵنیایە کە دەنگ بە پڕۆژەیاساکە دەدرێت و تێدەپەڕێنرێت. ئەم هەفتەیە هەفتەیەکی چارەنووسسازە......
سیلایدگشتی

سەرەڕای رێگرییەکان ئێرانییەکان چوونە نێو عێراقەوە

KDC
سەرەڕای یەک هەفتە هۆشیاری لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە، کە خاڵە سنوورییەکانی نێوان ئێران و عێراق ڕاگیراوە و هیچ گەشتیارێک ڕووی تێنەکات، بەڵام گەشتیارانی ئایینیی ئێرانی، ڕوویان لە خاڵە سنوورییەکان کرد و بەهۆی زۆری ژمارەیانەوە لە خاڵی سنووری شەڵەمچە، زیاتر لە 50 کەس بریندار بوون. دوای برینداربوونی ئەو گەشتیارانە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری......
سیلایدگشتی

کوردێکی دیکە بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە گیانی لە دەستدا

KDC
لاوێکی کوردی خەڵکی پارێزگای ئیلام، کە ماوەی چەند رۆژێکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە تاران دەستگیرکراوە، بە هۆی لێدان و ئەشکەنجەوە گیانی لە دەستداوە. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی پێنجشەممە 23ی ئەم مانگە، هاووڵاتییەکی دەستگیرکراوی خەڵکی شاری سیروانی سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی ئەمیر حسێن حاتەمی تەمەن 22 ساڵ،......
KDC

FREE
VIEW