KDC

Category : گشتی

سیلایدگشتیهه‌واڵ

هەشت وڵاتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پێشنیاری بە ئەندام بوونی ئۆکرانیا دەکەن

nusar1
هەشت وڵاتی ئەندام لە ناوەراست و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا دوای دەسبەجێی دانوستاندنی ئۆکرانیا بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا دەکەن لەنامەیەکی کراوە کە ڕۆژی دووشەممە بڵاویانکردەوە ، سەرۆکی هەشت وڵاتی ناوەندی و ڕۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا داوایان لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا کرد دەستبەجێ ئۆکرانیا وەک وڵاتێکی پاڵێوراو بۆ ئەندامێتی یەکێتی ئەوروپا دانوستانی لەسەر بکرێت......
سیلایدگشتی

فەڕەنسا: پێویستە بە پەلە کۆتایی بە دانوستانەکانی ناوەکی ئێران بهێنرێت 

KDC
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، ئەمڕۆ دووشەممە، جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستیەکی بە پەلە هەیە بۆ کۆتایی پێھێنانی دانوستانە ناوەکییەکانی ئێران لەم هەفتەیەدا. بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئانی کلێر لیندەر گوتەبێژ، لە لێدوانێکی ڕۆژانەیدا بە پەیامنێرانی گوت: “لە ئێستادا پێویستیەکی بە پەلە هەیە بۆ کۆتایی دان بە دانوستانەکان لەم هەفتەیەدا”، ئەم قسانە......
سیلایدگشتی

ئەڵمانیا: هەڕەشەی چەکی ناوەکی پۆتن نابەرپرسانەیە 

KDC
گوتەبێژێکی حکوومەتی ئەڵمانیا، دووپاتیکردەوە، کە وڵاتەکەی، گوتەکانی ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی ڕووسیا لەسەر چەکی ئەتۆمی، زۆر بەجددی وەردەگرێت، کە هەڕەشەکانی بە تەواوی نابەرپرسانەیە، ئەڵمانیا هەمیشە ڕەچاوی هەموو تواناکانی هەڕەشەکان دەکات و چەکی ناوکیش دەگرێتەوە و ڕەچاوی دیمەنەکانی شەری ڕووسیاو ئۆکرانیاش دەکات. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە ناتۆ وا ناکات و هەرگیز......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق کۆدەبنەوە

nusar1
چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی په‌یوه‌ست به‌ ناده‌ستووریبوونی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن. دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

لەپەرلەمانی ئەڵمانیا کاربۆئەوەدەکرێت ،کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان بەتاوانی جینۆساید بناسێت

nusar1
پەرلەمانی ئەڵمانیا کار بۆئەوە دەکات ،کۆمەڵکوژی ئێزیدیەکان بەتاوانی جینۆساید بناسێت بەڕێوەبەری ئۆفیسی کاروباری ئێزدییەکانی ئەڵمانیا کۆهدار قایدی ڕایگەیاند، کە پەرلەمانی ئەڵمانیا کاردەکات بۆ ئەوەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان بە جینۆساید بناسێت قایدی بەرێوەبەری ڕێکخراوی ناوبراو بە ڕووداوی ڕاگەیاند :ئەو پڕۆژە یاسایەی خستۆتە بەردەم لیژنەی پەرلەمانی ئەڵمانیا و ئاماژە بەوە دەکات ،لەگەڵ پێنج......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی ئۆکرانیاوە کۆدەبێتەوە

nusar1
وابڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی لەناکاو لەسەر ئۆکرانیا بکاتبەپێی ئەوەی تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە: ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیری دانیشتنی بەپەلەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئۆکرانیا دەکات کۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەورەترین کۆبونەوەکانە کە سەرکردەی وڵاتانی جیهان لەیەک شوێندا کۆدەکاتەوە ، دانیشتن و، گفتوگۆکردنی پرسەکان فەراهەمدەکات......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئۆکرانیا بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لەگەڵ ڕووسیا ئامادەیە

nusar1
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كییڤ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌، كه‌ به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ لەناوچەیەکی سنووری له‌گه‌ڵ رووسیا گفتوگۆ ئەنجام بدات، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، هاوتا بێلاڕووسه‌كه‌ی رێككه‌وتووه‌، كه‌ دانوستانه‌كان له‌نێو خاكی بێلاڕووس ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵکو له‌ ناوچه‌ی چه‌می بریبیاتی سنووری نێوان ئۆكرانیا و بێلاڕووس به‌ڕێوه‌بچن. ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس رایگەیاند،......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

nusar1
ئەڵمانیا، بەلجیکا، ئیتالیا، لۆکسمبورگ، فەرەنسا، نەرویج و سوید، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەرانبەر داگیرکردنی ئۆکرانیادا، ئاسمانی خۆیان بەسەر هێڵی ئاسمانی ڕووسیا داخست. وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی لە کاتژمێر 14:00ی پێشنیوەڕۆوە ئاسمانی بەسەر هێڵی ئاسمانی ڕووسیا و هەموو فڕۆکە تایبەتەکانیشی داخستووە. ئیتالیا داخستنی ئاسمانی خۆی بۆ ڕووسیا ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا :بەبەرگرییەکانمان جیهانمان سەرسام کردووە

nusar1
چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی تانکەکانی ڕووسیا بچنە نێو شاری خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کە دووەم شاری گرینگی ئەو وڵاتەیە، پارێزگاری شارەکە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئۆکرانیا بە تەواوی ئەو شارەیان گرتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاری خارکیف بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، دووپاتی کردەوە، کە ئێستا شارەکە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆکرانیادایە. ئەوەش......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئەڵمانیا بودجەیەکی 112ملیار دۆلار بۆ سوپا دابین دەکات

nusar1
ئۆلاف شولتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بڕی 100 ملیار یۆرۆ، (112 ملیار دۆلار)ی بۆ هێزە چەکدارەکانی تەرخان دەکات، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا دێت. شۆڵتز لە میانەی دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی ئەڵمانیادا، گوتی: “ئاشکرایە کە پێویستە بۆ پاراستنی ئازادی و دیموکراسی خۆمان، وەبەرهێنانی زیاتر لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بکەین،......
KDC

FREE
VIEW