KDC

Category : گشتی

سیلایدگشتی

ڕووسیا ئەمەریکا دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ نیازی داگیرکاری ئۆکرانیای نییە

KDC
لەمیانەی کۆبوونەوەی نێوان ڕووسیا و ئەمەریکا لە شاری جنێف، کە لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەروەوە بووە، ڕووسەکان ئەمەریکییەکانیان دڵنیاکردووەتەوە، کە هیچ پلانێکیان بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا نییە. وێندی شێرمان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، گفتوگۆکانی بە شێوەی ڕاستەخۆ و ڕاشکاوانە بووە، کە ئامانجی تێگەیشتنی باشتری نیگەرانییە ئەمنییەکانی هەر دوو لایەنە. شیرمان دەڵێ،......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆچی دواییکرد

nusar1
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، دەیڤد ساسولی لە تەمەنی 65 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. بە گوێرەی راگەیەندراوی گوتەبێژی سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا، بەیانی ئەمڕۆ ناوبراو لە نێوەندی پزیشكی ئۆرام-ی ئەڤیانۆ، كۆچی دواییكردووە، كە لە مانگی رابردووەوە لە ژێر چارەسەردابووە. راشیگەیاند، كاتی رێوڕەسمی بە خاكسپاردنی لە كاتی ئایندەدا رادەگەیەندرێـت. سەرۆكی پەرلەمانی ئەوروپا لەمانگی......
سیلایدگشتی

لیژنەیەکی ئەمەریکی داوای کشانەوەی تورکیا لە خاکی رۆژئاوای کوردستان دەکات

KDC
لیژنەی ئەمەریکی بۆ ئازادییە ئاینییەکان لە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، بوونی ‏سوپای تورکیایان لە ڕۆژئاوا ڕەتکردووەتەوە و، داواشیان کردووە خاکی وڵاتەکە ‏بەجێبهێڵێت، ئەمەش وەك كاردانەوەیەك بەرانبەر هێرش و بۆردوومانەكانی توركیا ‏بۆ سەر ڕۆژئاوا و كەوتنەوەی قوربانی.‏ نادین مایینزا، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ ئه‌مەریكی بۆ ئازادییه‌ ئاینییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، لە ‏کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،......
سیلایدگشتی

سەدر: هیچ شوێنێک لە ئێراقدا بۆ میلیشیاکان نییە

KDC
سەدر ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، هیچ شوێنێک لە ئێراقدا بۆ میلیشیاکان نییە و، هەمووان پشتگیری سوپا و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەکەن. سەدر لە راگەیەندراوێکدا گوتی: ئەمڕۆ هیچ شوێنێک نییە بۆ تایفەگەری و ئیتنیکی نییە، بەڵکو حکومەتێکی زۆرینە نەتەوەییە، کە تێیدا شیعە بەرگری لە مافی کەمینە و سوننە و کورد دەکات......
سیلایدگشتی

چالاکوان و مامۆستایەکی زمانی کوردی دەستگیر دەکرێت

KDC
چالاکوانی مەدەنی و مامۆستایەکی زمانی کوردی، کە هەفتەی ڕابردوو سزای بەندکرانەکەی پشتڕاست کرابوویەوە، دوای بانگکران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دەزگای دادی سنە، دەستگیرکرا. بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 8ی ئەم مانگە، زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین،......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ناتۆ داوای یەکڕیزو چارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا دەکات

nusar1
وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ، داوای یەکڕیزی و چارەی دیپلۆماسی بۆ کێشەی ئۆکرانیا و کەم کردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ رووسیا دەکەن.کۆبوونەوەی نائاسایی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە بارەی کۆکردنەوەی گرژییەکان و هێزی زۆری ڕووسیا لە سەر سنووری ئۆکرانیا و، کێشەو ئاسایشی ئەوروپاوە بوو، هەروەها کۆبونەوەکە لەبارەی یەکڕیزی هەڵوێستەکان و هەوڵە دیپۆلۆماسییەکان لە بارەی کۆبوونەوەی......
سیلایدگشتی

سەرۆکی مۆساد لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکی قسەی هەیە

KDC
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، سەرکەوتنی دانوستانە ناوەکییەکانی نێوان ئێران ‌و وڵاتانی زلهێز لە ڤییەننا سەبارەت بە پڕۆگرامە ناوەکییەکەی تاران، بۆ تەلئەبیب لەوەباشترە دانوستانەکان شکستبهێنن ‌و هیچ جۆرە ڕێککەوتنێک نەکرێت. بە گوێرەی پێگەی هەواڵی والای عیبری، جەنەراڵ ئەلون حلێوە، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل، لە کاتی دانیشتنێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی بچوکراوەی ئیسرائیل......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

چوار موشەک ئاراستەی بنکەی نەسر (النصر) لە بەغداد دەکرێت

nusar1
سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی ئێراق ڕایگەیاند، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە، چوار موشەکی کاتیۆشا ئاڕاستەی بنکەی نەسری نزیک فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد کراوە، کە بارەگای ڕاوێژکارە سەربازییەکان و هێزی پارێزگاری هاوپەیمانانی لێیە. ئەمە سێیەمین هێرشە لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا بۆ سەر پێگەکانی ئەمەریکا لە عێراق، لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو لە......
سیلایدگشتی

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان سەدر و حەلبوسی ئاشکرا دەکرێت

KDC
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم محەمەد حەلبوسی سەردانی ماڵی موقتەدا سەدر رێبەری رەوستی سەدری لە ماڵەکەی لە نەجەف کرد و، تێیدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوەیان کردوو چەند پرسێکیان تاوتوێکرد و، نێوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیەش رادەگەیەنرێت. سەرچاوەیەکی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، سەردانەکەی حەلبوسی بۆ ئەوەبووە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەدر پتەو......
سیلایدگشتی

ئەمەریکا وەڵامی هێرشی چەکدارەکانی سەر بە ئێران دەداتەوە

KDC
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پنتاگۆن رایگەیاند، هێزەکانیان لە سوریا  و لە چوارچێوەی مافی بەرگری وەڵامی هەڕەشەکان دەدەنەوە، کە لە لایەن گرووپەکانی نزیک لە ئێرانەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە. جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، بە ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبیەی راگەیاندووە، هێزەکانیان لە سوریا و لە چوارچێوەی مافی بەرگری لەخۆکردندا، وەڵامی هەر هێرش و......
KDC

FREE
VIEW