وێنەگرێکی کورد لە لایەن تاڵیبانەوە دەستگیرکراوە
وێنەگرێكی كوردی خەڵكی بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە دەستگیركراوە. وێنەگرەكە ناوی ئیبراهیم عەلیپورە و بۆ كاری فۆتۆگرافەری چووەتە ئەفغانستان، بەڵام لە لایەن تاڵیبانەوە دەستگیركراوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، كە كەسوكاری عەلیپور، دەستگیركردنی كوڕەكەیان پشتڕاست كردووەتەوە...