KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

داواکاری گشتی سوید گەنجێک بە کوشتنی پۆلیسەکەی یۆتۆببۆری تاوانبار دەکات

KDC
ئەمڕۆ داواکاری گشتی گەنجێکی تەمەن 17ساڵی بە کوشتنی ئەو پۆلیسەی هاوینی ڕابردوو بە ناوی ئاندریاس دانمان لە بیسکۆپسگاردن کوژرا، تاوانبار کرد. کۆتایی مانگی حویزەران، ئەفسەری پۆلیس ئەندریاس دانمان-ی تەمەن 33 ساڵ لە کاتی ئەرکێکی ڕۆتینی لە بیسکۆپسگاردن،  کوژرا، ئەو تاوانەش سویدی هەژاند، دوو ڕۆژ دواتر گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە گومانی ئەو......
سیلایدهه‌واڵ

بە هۆی سیاسەتەکانی ترامپ بەرانبەر کۆچبەران، ئەمەریکا ملۆنان دۆلار قەرەبووی کۆچبەران دەکاتەوە

KDC
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی وال ستریت، بە هۆی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ بەرانبەر کۆچبەران، دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا پلانێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خێزانانە دادەنێن کە کۆچیان بۆ ئەمەریکا کردووە و زیانمەند بوون. رۆژنامەکە دەڵێت: وەزارەتی داد و بەشی ئاسایشی نێوخۆ و بەشی تەندرووستی و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی ئەو پلانە نوێیە. ڕەنگە......
سیلایدهه‌واڵ

دادگای باڵا لە ئەڵمانیا دەستەڵاتی حوکمێک لەسەر دادگاکانی دیکەی وڵاتەکەی ناهێڵێت

KDC
دوای ئەوەی دادگای شارێکی ئەڵمانیا لەسەر دوو کەیسی نەبەستنی دەمامکی دوو منداڵ شکستی هێنا، دادگای باڵای ئەو وڵاتە دەستەڵاتی لەسەرجەم دادوەرەکانی وڵاتەکەی لەسەر نەبەستنی ماسک بێ رەزامەنی دایک و باوکیان سەندەوە. دادگای باڵای ئەڵمانیا لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو لە شاری کالسرۆ، بڕیاری لە سەر تەواوی دادوەرەکانی سەر......
سیلایدهه‌واڵ

بە تۆمەتی هەوڵ بۆ ئەنجامدنی پلانی هێرش، پۆلیسی ئەڵمانیا بەسەر ماڵێکدا دەدەن

KDC
داواکاری گشتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەکەی دژە تیرۆر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی پێنج گەنجی ڕۆژئاوای بۆن، کە گومانیان هەیە سەر بە داعش بن و پلانی هێرشیان هەبێت. هیچ کام لەو پێنج گەنجە کە تەمەنیان 16 بۆ 22 ساڵ بوو دەستگیر نەکراون، چونکە دادوەرەکان تەنیا فەرمانی گەڕانی لێکۆڵەرانیان داوە، لە کاتێکدا......
سیلایدهه‌واڵ

لە کاتی خۆپیشاندانی دژی فەرەنسا سێ پۆلیسی پاکستان کوژران

KDC
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەمڕۆ لایەنگرانی حزبێکی قەدەغەکراو لە کاتی خۆپیشاندانی ئیسلامییە دژە فەڕەنسییەکان لە پاکستان تەقەیان کرد و بەو هۆیەشەوە سێ پۆلیسی ئەو وڵاتە کوژران. شێخ ڕەشید ئەحمەد، وەزیری نێوخۆی پاکستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی: “بە کڵاشینکۆف تەقەیان لە پۆلیس کرد، سێ پۆلیس شەهید بوون”. خۆپیشاندەران سەر بە بزوتنەوەی قەدەغەکراون......
سیلایدهه‌واڵ

ڕۆژنامەی بیلد ئەڵمانی: سوید بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی ئەورووپا

KDC
ڕۆژنامەی بیلد ی ئەڵمانی نووسیویەتی، ئەمڕۆ سوید بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی ئەورووپا، لە بەرانبەر ئەو کوشتارانەی لەو وڵاتە بەرانبەر بە هەموو ئەورووپا روو دەدەن. لە راپۆرتێکی ئەم دواییەدا، سوید لە وڵاتێکی مۆدێل نۆردیکەوە چوو بۆ یەکێ کە ڕووبەڕووی کابووسێکی ڕاستەقینە دەبێتەوە و بووەتە مەترسیدارترین وڵاتی ئەورووپا. ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە، چەند ڕۆژێک دوای......
سیلایدهه‌واڵ

فڕۆکەخانەی خەرتووم دەکرێتەوە

KDC
سەرۆکی دەستەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی سودان بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی خەرتوم کاتژمێر 4ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەکرێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی دووشەممە دوای ڕووخاندنی حکوومەتی سودان داخرا. ئیبراهیم عادلان گوتیشی: “هەموو گەشتەکانی گەشتن و دەرچوون لە فڕۆکەخانەی خەرتوم بەهۆی بارودۆخی وڵاتەوە تا 30ی تشرینی یەکەم ڕاگیراون”. ئەوەش......
سیلایدهه‌واڵ

لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی پارێزگای دیالە 11 کەس کوژران

KDC
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە هێرشێکی تیرۆرستانی داعش، بۆ سەر گوندێکی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، 11 کەس کوژراون و برینداربوون. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە داعش هێرشێکی تیرۆریستیان کردە سەر گوندی هەوەشەی سەر بە شارۆچکەی مەقدادییەی سەر بە پارێزگای دیالە و، 11 شەهید و ژمارەیەک هاوڵاتی بێ چەک برینداربوون....
سیلایدهه‌واڵ

کۆمپانیایەکی دانمارکی بەتاوانی پشێل کردنی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا لە سەرسوریا دادگایی دەکرێت

KDC
سۆران حەسەن … ئەمڕۆ سێ شەممە لە شاری ئۆدنسێ ناوەند کۆمپانیایەکی دانمارکی بە تۆمەتی پێشێل کردنی گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سوریا دادگایی دەکرێت لەسەر دابین کردنی سوتەمەنی بۆ فرۆکە شەرکەرەکانی روسیا لە سوریادادواکاری گشتی ڕایگەیاند :-کۆمپانیایی دان پانکەرینگ کە لقی لە وڵاتی روسیا هەیە ،لە نێوان ساڵانی 2015 و2017 نزیکەی......
سیلایدهه‌واڵ

میسر.. لەسێدارەدانی سێ تۆمەتبار، یەکێکیان پاسەوانی عشماوییە

KDC
دادگایەکی میسر، سێ تۆمەتباری لە سێدارەدا، یەکێ لەوانە بەها کاشک، کە وەک پاسەوانی تیرۆریست هشام عشماوی خزمەتی کردووە، بەتۆمەتی سەرۆکایەتی گرووپی تیرۆریستی ئەلمراتبین. محەممەد فەتحی (هەڵاتوو) و محەممەد مەرجان ئەلجەهاری (هەڵاتوو) لە نێوان ساڵانی 2012 و 2019 دەستگیرکران، کە سەرکردایەتی گرووپێکی تیرۆریستیان لە نێوەوە و دەرەوەی میسردا دەکرد. ئەوە ڕوونکراوەتەوە، کە......
KDC

FREE
VIEW