KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

زیاتر لە نیوەی دەنگدەرانی عێراق ئامادەی دەنگدانن

KDC
بەپێی ئەنجامى راپرسییەکى وەزارەتى نێوخۆى عێراق، 68%ى هاووڵاتییان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران. ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتی نێوخۆی عێراق، رایگەیاند، راپرسییەکە لەلایەن پۆلیسى کۆمەڵگەی فەرمانگەى پەیوەندییەکان و راگەیاندن ئەنجامدراوە، تێیدا بۆچوونى هاووڵاتییانى بەغدا و پارێزگاکانى دیکە لەبارەى هەڵبژاردن و بەشداریکردن تێیدا وەرگیراوە، کە دەرەنجام......
سیلایدهه‌واڵ

تاڵیبان: کڕین و فرۆشی کۆیلە فەرمانی ئەڵڵای ئیسلامە، لە داهاتوودا کچانی کۆیلە هەناردەی وڵاتانی ناوچەکە دەکەین

KDC
گوتەبێژی تاڵیبان: کۆیلەداری لە ئایینی ئیسلام حەڵاڵ و رەوایە و لە ئیماراتی ئیسلامییش قبووڵکراوە، لە داهاتووشدا کچانی کۆیلە رەوانەی وڵاتانی ناوچەکەش دەکەن. بە پێی هەواڵی میدیاکانی ئەفغانستان، چەکدارانی تاڵیبان لە شارەکانی غەزنی و نەنگهاری ئەفغانستان، بازاڕێکیان رێکخستووە و کچانی تەمەن یەک بۆ دە ساڵان دەفرۆشن، ئەم کڕین و فرۆشتنە لەلایەن......
سیلایدهه‌واڵ

بە بڕیاری سەرۆکی توونس کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیخوانی دادەخرێت و بەشێک لە کارمەندانی دادگایی دەکرێن

KDC
كەناڵی زەیتوونەی سەر بە بزووتنەوەی نەهزەی ئیخوانی توونس، بە بڕیاری سەرۆكی ئەو وڵاتە داخرا و، بەشێک لە کارمەندانیشی لە دادگایەکی سەربازیدا دادگایی دەکرێن. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، كەناڵەكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توونس و بە بڕیاری قەیس سەعید، سەرۆکی وڵاتەکە، داخراوە و پەخشەكەی راگیراوە، بەشێك لە كارمەندەكانیشی لە دادگای سەربازی دادگایی دەكرێن.......
سیلایدهه‌واڵ

ترەمپ لە ریزبەندی دەوڵەمەندەکانی ئەمەریکا نەما

KDC
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، دۆناڵد ترەمپ، بۆ یەکەمجار لە دوای 25 ساڵ لە لیستی 400 دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەمەریکا ھاتەدەرەوە. دەزگای میدیایی فۆربس لیستێکی ئامادە کردووە و، ئەوەی ئاشکرا کردووە، کە ناوی ترەمپ لە نێو لیستەکەدا نییە، فۆربس ئەوەشی خستوەتەڕوو کە سەروەتەکەی ترەمپ نزیکەی 2.5 ملیار دۆلارە و بە جیاوازی 400 ملیۆن......
سیلایدهه‌واڵ

مارک زوکەربێرگ وەڵام دەداتەوە

KDC
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبووك، مارك زوكەربێرگ، وەڵامی بەڕێوەبەرێكی پێشووی كۆمپانیاكەی دایەوە، كە ماڵپەڕی فەیسبووكی تۆمەتباركردبوو بە مامەڵەی نەشیاو لەگەڵ منداڵان و هەرزەكاراندا و هاندانی توندوتیژی. ناوبراو لە هەژماری خۆی ئەو دەنگویانەی بە بانگەشە نێوبردن، دووپاتیكردەوە، ئەوان گرینگی دەدەن بە دۆسێی پارێزی و تەندرووستی و لۆژیك. دوێنێ لە ئەنجوومەنی پیران بەرپرسی......
سیلایدهه‌واڵ

چەکدارێک لەسەر دابەشکردنی تاڵانی زەیتوون دەکوژرێت

KDC
لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، چەکدارێکی عەشیرەتی موالی، کوڕێکی مامی خۆی لەسەر دابەشکردنی زەیتوونی تاڵانکراو دەکوژێت. بە پێی زانیارییەکانی نێو عەفرین، چەکدارێکی عەشیرەتی موالی بە ناوی ئەبو رەداح، لەسەر دابەشکردنی زەیتوونی تاڵانکراوی کوردان، لە گوندی قەستەل مقدادێی سەر بە ناحییەی بلبلێ، لە لایەن کوڕە مامێکی خۆیەوە کوژرا....
سیلایدهه‌واڵ

بەڕێوەبەری ناوەڕۆکی فەیسبووک: فەیسبووک هەموانی چەواشە کردووە

KDC
كچه‌ به‌رپرسێكی پێشووی‌‌ كۆمپانیای فه‌یسبووك، له‌ دانپێدانانه‌كانیدا بۆ كۆنگرێسی ئه‌مەریكا، دەڵێ،‌ فه‌یسبووك هه‌موانی چه‌واشه‌ كردووه‌، ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ش كاریگه‌ری وێرانكه‌ری له‌سه‌ر منداڵ و هه‌رزه‌كاران هه‌یه‌. فرانسیس‌ هۆگن به‌رپرسی پێشووی به‌شی ناوه‌ڕۆكی كۆمپانیای فه‌یسبووك، ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا، به‌ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی راگه‌یاندووه،‌ كه‌ له ‌كاتی كاركردنیدا بۆ كۆمپانیای فەیسبووک،‌......
سیلایدهه‌واڵ

لوبنان : دەستبەسەر 28 تەن نیتراتی ئەمۆنیۆم دەگرێت

KDC
سۆران حەسەن … ئەمرۆ سێشەممە سوپای لوبنان ڕایگەیاند، کە زیاتر لە 28 هەزار کیلۆگرام نیتراتی ئەمونیۆم لە باکوری ڕۆژهەڵاتی لوبنان لە شارۆچکەی عەرسال لە نزیک سنووری سوریا دەستی بەسەردا گیراوەئەمەو سوپایی لوبنان لە بەیاننانەیکدا ئاماژەی بەوەکردووە : لە دوای هەبوونی زانیاری باوەرپێکراو لە بوونی نیتراتی ئامۆنیۆم لە شارۆچکەی عەرسال لە......
سیلایدهه‌واڵ

پلاندانانی عێراق دوو تاقیکردنەوە لەسەر چۆنیەتی سەرژمێری ئەنجام دەدا

KDC
سەرۆکی دەزگای نێوەندی سەرژمێری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، دەڵێ، بڕیارە لە نێوەڕاستی ئەم مانگە، تاقیکردنەوەیەک لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە چەند پارێزگایەک ئەنجام بدان. زیا عەواد کازم، رایگەیاند، کە لە نێوەڕاستی ئەم مانگە، تاقیکردنەوەیەک لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەچوونی سەرژمێری لە پارێزگای دھۆک ئەنجام دەدەن و، تاقیکردنەوەی دووەمیش لە پارێزگای قادسییە” دەکرێت، کە......
سیلایدهه‌واڵ

تورکیا بە تاوانی جەنگ تاوانبار دەکرێت

KDC
به‌پێی راپۆرتێكی رێكخراوی‌ گشتی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان UN، توركیا له‌ تاوانه‌كانی جه‌نگ و دژه‌ مرۆڤایه‌تی له‌ وڵاتی‌ لیبیادا تێوه‌گلاوه. لیژنه‌ی سه‌ربه‌خۆی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كان له‌ لیبیا، كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ پێكهێنراوه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ێکیاندا ده‌ڵێ، ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێ بگه‌نه‌ ئه‌ورووپا، له‌ نێوه‌نده‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا رووبه‌ڕووی پێشێلكاری ده‌بنه‌وه‌ و له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كانیشه‌وه‌ پێشێلكاریان......
KDC

FREE
VIEW