هاوپەیمانی فەتح داوای سزادانی قورسی ئەو کەسانە دەکا، کە داوای ئاساییکردنەوە پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل کردووە
هاوپەیمانی فەتح لە بەیانێکدا داوا دەکا، بەشداربووانیکۆبوونەوەکەی هەولێر کە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان کردووە، لەدادگایەکی نیشتمانیدا دادگایی بکرێن و قورسترین سزابدرێن. ئەمڕۆ شەممە 25ی ئەیلوول 2021، لە بەیانێکداهاوپەیمانی فەتح کە لە لایەن هادی عامرییەوە سەرکردایەتی دەکرێ، لەسەر کۆبوونەوەی ژمارەیەکهۆزی عەشائیری عەرەب لە هەولێر، بەیانێکی بڵاوکردەوەو، داوای دادگاییکردن و سزادانی ئەو کەسایەتییە عێراقییانە دەکا، کە داوای ئاسییکردنی پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان کردووە. هەر ئەمڕۆش حکوومەتی عێراق، راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە شاری هەولێربڵاوکردەوە، کە تێیدا چەند کەسایەتییەک داوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی عێراقیان لەگەڵئیسرائیل کردووە، وەزارەتی نێوخۆی هەرێمیش لەروونکردنەوەیەکدا، رایدەگەیەنێت کە ئەوان ئاگاداریکۆبوونەوەکە نین و، رێکاری پێویست لەو بارەوەدەگرنەبەر. لە راگەیەندراوەکەدا حکوومەتی عێراق، ئەو کۆبوونەوەیەبە نایاسایی ناودەبا و، ئاماژە بەوە دەکا کە کۆبوونەوەکە لەژێر ناوی _ اسلام ولاسترداد_، لەلایەن چەندکەسایەتییەکی عەشائیری عێراقی دانیشتووی شاری هەولێر، لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە...