KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

بە مەبەستی پشگیری ئەحمەد مەسعوود خۆپیشاندان لە کابووڵ ئەنجامدرا

KDC
له‌ شاری‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، چه‌ندین خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی‌ به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ له‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر و، سه‌ركۆنه‌كردنی‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی‌ پاكستان ده‌ستی‌ پێكرد، چه‌كدارانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانیش ته‌قه‌ ده‌كه‌ن. بەپێی هەواڵەکان،‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان، بە مەبەستی پشتیوانی لە به‌ره‌ی‌ به‌رگری‌ نیشتمانی‌ ویلایه‌تی‌ په‌نجشیر خۆپیشاندان ده‌ستی‌ پێكرد و، چه‌ندین لافیته‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌......
سیلایدهه‌واڵ

ئوتۆمبێلێک منداڵێ دەکوژێت

KDC
پۆلیسی‌ گه‌رمیان دەڵێ،‌ ئوتۆمبێل منداڵێكی‌ كرد به‌ ژێره‌وه‌ و دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ نه‌خۆشخانه،‌ گیانی له ‌ده‌ستدا. موقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قەدووری، به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان، رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له ‌ناحییه‌ی رزگاری سه‌ر به ‌قه‌زای كه‌لار، ئوتۆمبێلێك له ‌جۆری لاندكرۆزه‌ر، منداڵێكی شه‌ش ساڵانی به‌ ناوی ره‌واز عوسمان حه‌مید، كردووە به‌ژێرەوە‌ و هه‌ڵاتووە.......
سیلایدهه‌واڵ

ئێران دوو کۆڵبەر دەکاتە ئامانج

KDC
دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز لە سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بریندار کران. بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ دووشەممە 6ی مانگ، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە سنووری بروێشکانێ سەر بە شاری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و، لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار بوون. بە پێی......
سیلایدهه‌واڵ

سزای هێرشکردنە سەر بانگەشەکانی هەڵبژاردن دیاریکران

KDC
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، دەڵێ، ھەر کەسێ بە تۆمەتی ھێرشکردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، سزا دەدرێت. یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، نیبراس ئەبو سۆدە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا، رایگەیاند، ھێرشکردنە سەر بانگەشەکانی ھەڵبژاردن، بە تاوانی ھەڵبژاردن ھەژمار دەکرێت و ئەنجامدەرانی رەوانەی دادگای تایبەتمەند دەکرێن.......
سیلایدهه‌واڵ

بە هۆی پابەند نەبوون بە رێککارەکانی خۆپارێزی سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

KDC
به‌ هۆی پێشێلكردنی رێکكاره‌كانی خۆپارێزی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەستەڵاتدارانی ڤێتنام، سزای 5 ساڵ زیندانیكردنیان به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كدا سه‌پاند‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ بۆ كه‌سانی دیكه. ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، لو ڤان تری ته‌مه‌ن 28 ساڵان، به‌ تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان، له ‌دادگایەکی‌ باشووری پارێزگای كاماوی ڤێتنام، به‌تۆمه‌تبار هه‌ژماركرا و سزای 5 ساڵ......
سیلایدهه‌واڵ

سندوقی سکاڵا لە دامودەزگاکان دەکرێتەوە

KDC
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری داوە لە هەموو دامودەزگاکاندا، سندووقی سکاڵا بۆ هاووڵاتییان دابنرێت. بە مەبەستی گەیاندنی سکاڵاکانیان بە حکوومەت، بڕایە لە سەرجەم دامودەزگاکاندا سندووقی سکاڵا بکرێنەوە، کە سکاڵاکان لە کاتی دەوام، یا سکاڵای یاسایی، هەروەها هەر رەخنە و گلەییەکی هاووڵاتییان هەبێت، دەکرێ راستەوخۆ سکاڵاکانیان بگاتە بەرپرسی یەکەم، یان وەزیرەکان لە......
سیلایدهه‌واڵ

سێ کارمەندی نەخۆشخانەیەک سزادەدرێن

KDC
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی گەرمیان، دەڵێ، بە هۆی کەمتەرخەمی سێ کارمەندی نەخۆشخانەیەک، سزا دەدرێن. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی گەرمیان، رایگەیاند، کە سێ کارمەندی نەخۆشخانەکەیان، بە هۆی ئەوەی درەنگ نەشتەرگەری و رێککاری پزیشکیان بۆ هاووڵاتییەک ئەنجام داوە، هەر سێ کارمەندەکە سزا دەدرێن، وە تەندرووستی گەرمیان داوای لێبوردن لە هاووڵاتییەکە و خێزانەکەی دەکەن و،......
سیلایدهه‌واڵ

کۆڵبەرێکی کورد دەکوژرێت

KDC
لە سنووری‌ پیرانشاری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان، كۆڵبه‌رێك به ‌ته‌قه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژرا. شه‌وی رابردوو كۆڵبه‌رێك بە ناوی محەمەد خالید عەبدوڵڵازادە له‌ سنووری پیرانشار، له ‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای پاسدارانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج و كوژرا، کە له‌ سنووری حاجی ئۆمه‌ران سه‌رقاڵ بووه‌ به‌ كاری كۆڵبه‌ری. محه‌مه‌د خالید عه‌بدوڵڵازاده‌ی ته‌مه‌ن 41 ساڵ، باوكی دوو......
سیلایدهه‌واڵ

بە تەقەی هێزێکی ئێران منداڵێک بریندار دەبێت

KDC
هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە شارۆچکەی نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و منداڵێکیان بە سەختی بریندار کرد. بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە 5ی9ی2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە شوێنێک بە ناوی قەڵوەز، خاڵی پشکنینیان داناوە و لە مەودایەکی زۆر نزیکەوە تەقەیان لە سەرنشینانی ئوتۆمبێلێک کردووە.......
سیلایدهه‌واڵ

ئیتڵاعات دوو هاووڵاتی کورد دەداتە بەر گولە

KDC
دوای دەستگیرکردنی پێنج هاووڵاتی کورد لە نەغەدە، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارا، تەقەیان لە دوو کەس لەو گیراوانە کردووە و باری تەندرووستی یەکێکیان ناجێگیرە. بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتی دەستگیرکردنی پێنج هاووڵاتی کورد لە نەغەدە، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران تەقەیان لە ئوتۆمبێلی ئەسعەد رامین کردووە و، لە ئاکامدا......
KDC

FREE
VIEW