KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

ئیتڵاعات پێنج هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکات

KDC
هێزێکی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێنج هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکەن، بێ ئەوەی تۆمەتەکانیان ئاشکرا بکات. بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ چوارشەممە 1ی سێپتەمبەری 2021، هێزێکی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران لە نەغەدە، پێنج هاووڵاتی کوردیان بە ناوەکانی، ئەسعەد ڕامین، خالید ڕامین، ڕامین ڕامین کوڕی ئەسعەد و سەردار ڕامین کوڕی......
سیلایدهه‌واڵ

بەغدا، تیرۆریستێک دەستگیر دەکرێت

KDC
پێش ئەوەی کردەوەکە ئەنجام بدا، تیرۆریستێك لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی بەغداوە دەستگیرکرا. شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند،، کە هێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، لە هەڵمەتێكی پلان بۆ داڕێژراودا، توانیان تیرۆریستێكی داعش لەو شارە دەستگیر بكەن، کە بە نیازبووە کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجام بدا. شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشداوە،......
سیلایدهه‌واڵ

دوو کۆڵبەر بریندار دەکرێن و تەندرووستی یەکێکیان ناجێگیرە

KDC
بە تەقەی راستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر لە خاڵە سنوورییەکانی شاری بانە بریندار کران. بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە 31ی ئۆگەستی 2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و، بەو هۆیەوە دوو کۆڵبەر بریندار کراون. ناوی کۆڵبەرەکان بریتین لە......
سیلایدهه‌واڵ

رۆژئاوای کوردستان بەرەو بە بیابان بوون دەڕوات

KDC
رۆژئاوای كوردستان بە هۆی وشکەساڵی و کەمکردنەوە و بڕینی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فورات لە لایەن تورکیاوە، بەرەو بە بیابان بوون دەڕوات. بە گوتەی شارەزایان، وشکەساڵی و كەمكردنەوە و بڕینی ئاوی رووبارەكانی دیجلە و فوڕات لە لایەن تورکیاوە، رۆژئاوای کووردستان لە ماوەی داهاتوودا بۆ جۆرێك لە بیابان بوون دەڕوات، لە......
سیلایدهه‌واڵ

هێرشێکی تاڵیبان بۆ سەر پەنجشیر تێکدەشکێت

KDC
بزووەتنەوەی تاڵیبان، لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەکدارانی بەرەی بەرگریی نیشتمانی، شکستی هێنا و کوژراو و بریندار و دیلیشی کەوتنە دەست پەنجشیر. سکای نیوز، بڵاویکردووەتەوە کە شەوی رابردوو، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، هێرشیان کردووەتە سەر پەنجشیر، کە لە ژێر فەرماندەیی ئەحمەد مەسعوود، کوڕی سەرکردەی تیرۆرکراوی ئەفغانی، ئەحمەد شا مەسعوودە، بەڵام هێرشەکەی تاڵیبان......
سیلایدهه‌واڵ

چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد نادیارە

KDC
دوای زیاتر لە 35 رۆژ لە دەستگیرکردنی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی دیار نییە. بە گوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە 35 رۆژ لە دەستگیرکردنی چیا ئاقابەیگ پووری، خەڵکی گوندی رەحیم خانی سەر بە شاری بۆکان، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی دیار نییە.......
سیلایدهه‌واڵ

بۆمبێک بە کاروانی هێزێکی هاوپەیمانان دەتەقێتەوە

KDC
لە پارێزگای دیوانییە، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی سەربازی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی داعش تەقییەوە. ئەمڕۆ سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراق، رایگەیاند، لە كاتی تێپەڕبوونی كاروانێكی پشتیوانی لۆجستی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پارێزگای دیوانییەدا، بۆمبێكی چێندراوی پێدا تەقییەوە. روونیشیكردەوە، تەقینەوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە و، تەنیا زیانێكی كەمی بە یەكێك لە ئوتۆمبێلەكان گەیاندووە،......
سیلایدهه‌واڵ

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دوادەکەوێت

KDC
بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵه‌تی سلێمانی دوادەخرێت و، دەزگای فیستیڤاڵەکەش دەڵێ، بە هۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوەیە. لە راگەیەندراوێکدا دەزگای فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەمدا فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەمساڵ کاتی بەڕێوەچوونی بۆ مانگی تشرینی دووەم دوادەکەوێت. راگەیاندراوەکە ئەوەشى خستووەتەڕوو، کە فیستیڤاڵەکەی ئەمساڵ، بە......
سیلایدهه‌واڵ

ماکرۆن: دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە

KDC
سەرۆكی فەڕەنسا سەردانی شاری موسڵی كرد  و، رایگەیاند، دەبێت بارودۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە ئمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا، لە میانەی سەردانەکەی بۆ موسڵ، بە میدیاکانی راگەیاند، كارئاسانییان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی ناوەندی کردووە. ماكرۆن لە بارەی رەوشی مووسڵیشەوە ئاماژەی بەو وێرانکارییەدا، کە داعش لەو ناوچەیە ئەنجامی داون، جەختیشی کردەوە، کە جارێكی دیكە مووسڵ......
سیلایدهه‌واڵ

تاڵیبان كۆنترۆڵكردنی سێ دەروازەی فڕۆكەخانەی كابووڵی رادەگەیەنێت

KDC
بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێد، دوای پاشەكشەی هێزەكانی ئەمەریكا لەسێ دەروازەی فڕۆكەخانەی كابووڵ، ئێستا چەكدارەكانیان كۆنترۆڵی ئەو دەروازانەیان لە ئەستۆدایە. ئاژانسی هەواڵی شینخوای چین، لە زاری ئینهام الله سامانجانی، بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان بڵاویكردووەتەوە، یەكێ لەو دەروازانەی فڕۆكەخانەی كابووڵ، كە كۆنترۆڵیان كردووە، بەشی سەربازی فڕۆكەخانەكەیە، لە ئێستا سوپای ئەمەریكا كۆنترۆڵی بەشێكی كەمی فڕۆكەخانەكەی......
KDC

FREE
VIEW