لە هەرێمی کوردستان هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمیكوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه له 25ی ئه‌م مانگه‌وه تاتاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌كۆتا دێن، داتا‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت له‌كاتی دیاریكراویرۆژانه رابگیرێت. به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه وگه‌یاندن، ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونی ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیریگواستنه‌وه و كاروان ره‌زا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتیپۆسته‌و گه‌یاندن و نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانیبواری خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن له دیوانی وه‌زاره‌تكۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا. هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وێڕای دوپاتكردنه‌وه‌یپه‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانیگه‌یاندن، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه راگرتنیخزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت بو له‌كاتی ئه‌نجامدانیئه‌زمونه‌كانی ئه‌مساڵ، ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تیپه‌روه‌رده بۆ رێگریكردن له دیارده‌كان و شێوازه‌كانی غش(قۆپیه) كردن له ئه‌زمونه‌كانی ئه‌مساڵ به‌تایبه‌ت قۆناغی12ی ئاماده‌یی كه بریاره 25ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت. له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دانانی رێوشوێنیتایبه‌ت به رێگریكردن دیارده‌ی قۆپیه‌كردن، هه‌روه‌هابریاردرا به‌راگرتنی سه‌رجه‌م داتا و خزمه‌تگوزاریه‌كانیئینته‌رنێت له‌كاتی دیاریكراوی رۆژانه تا پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌كۆتادێت. له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌داقسه‌وباس كرا له‌سه‌ر كێشه‌و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان وبه‌كارهێنه‌رانی هێڵه‌كانی گه‌یاندن به‌تایبه‌ت خزمه‌گوزاریئینته‌رنێت كه پێویسته به‌ره‌وباشتر بكرێن وبه‌دواداچونیان بۆ بكرێت...