ئێران دوو هاووڵاتی کورد دەستگیر دەکات
دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان بێ ئەوەی بزاندرێ هۆکار چییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە ده‌ستگیر كران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه، کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە، هەڵیانکوتاوەتە سەرگوندی شیان و دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی نەجاتعەزیزی 22 ساڵ و بێهزاد محەمەدی 33ساڵیاندەستبەسەر کردووە. بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاویراگه‌یاندووه، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەیدادوەری ئەو دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردوون ودواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک لە سەرهۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کەخراونەتە پاڵ نەجات و بێهزاد لەبەردەستدا نییە...