Category : سیلاید
لۆکسمبۆرگ: سەرۆکی کۆنفدراسیۆن سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکات
سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە لۆکسمبۆرگ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی کرد و داوای لە نوێنەرانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان کرد، کە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی خۆیان ڕێکبخەنەوە. ڕۆژی ٤ی ٨ی٢٠٢٤ ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ ٣٦ کۆمەڵە و ڕێکخراوی کوردی لە لۆکسمبۆرگ کۆبۆوە، کە تێیدا......
فەرەنسا: لیژنەیەک لە کوردانی هەر چوار پارچە دامەزرێنرا
بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لیژنەیەکی کاتی لە کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە وڵاتی فەرەنسا دامەزرێنرا. رۆژی شەممە ڕێکەوتی 3ی7ی2024، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە بەشداری ژمارەیەک لە کوردانی نیشتەجێی فەرەنسا، لیژنەیەکی کاتی لە کوردانی پارچەکانی کوردستان بە سەرپەرشتی شوکری بەرواری دامەزرێنرا......
ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر سەپاندنی سزای لە سێدارەدانی چەند خانمە کوردێک لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکەنەوە. ڕاگەیەندراو: بە داخەوە كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جارێكی دیكە لە دەرەوەی هەموو یاسا و ڕێوشوێنێكی مرۆیی و پێوانە نێونەتەوەییەكان بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەر دوو خانمە گیراوی ڕامیاریی كورد سەپاندوون، هاوکات......
ناوەندی سکۆتلەند کۆنفرانسی خۆی سازدا
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سکۆتلەند بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کوردانی دانیشتوی بەریتانیا کۆنفرانسی خۆی بەست و دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد. ڕێکەوتی ٢١/٧/٢٠٢٤ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-سکۆتلەند، بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاوی کورد، کۆنفرانسی خۆی بەست و دەستەی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد. له میانی کۆنفرانسەدا دکتۆر دارا جاف وتارێکی لەسەر ڕەوەندی کوردستانی پێشکەشکرد، هەروەها له لایەن......
نەمسا: فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دامەزرێنرا
بە سەرپەرشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامادەبوونی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا و چەندین کەسایەتی، فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە دامەزرێنرا. ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی٧ی٢٠٢٤، بە سەرپەرشتی کۆڤان ئامێدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ئامادەبوونی نوێنەرانی ناوەندەکانی ڤێنا، سالتسبۆرگ و لینز، چەندین چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی دامەزراندنی فدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی......
ئەڵمانیا: ناوەندی میونشن دامەزرێنرا
بە سەرپەرشتی بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی ڕەوەندی بارزانی، کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە شاری میونشنی ئەڵمانیا لەگەڵ چەند رێکخراو و کۆمەڵە و کاسایەتی کورد کۆبوونەوە، هاوکات ناوەندێکیشیان بۆ ئەو شارە دامەزراند. لە رێکەوتی ٢٩ی ٦ی ٢٠٢٤ بە سەرپەرشتی قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی دیسکی رەوەندی کوردستانی......
سیمینارێک لەسەر خوێندنی ماستەر و دکتۆرا ساز دەکرێت
رۆژی شەممە رێکەوتی 20ی7ۍ2024، سیمینارێکی تایبەت لەسەر چۆنییەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئەمریکا لە رێگەی بەرنامەی زووم ساز دەکرێت و داوا دەکرێت سەرجەم ئەو کەسانەی نیازیان هەیە لەو بوارانەدا بخوێنن بەشداری بن بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواو. لینکی ئاگادارییەکە: 📨 بانگهێشتی سیمینارێک له کۆلێژی ئێکسڵ......
بەریتانیا: ناوەندی هۆڵ کۆنفرانسی سازکرد
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان کۆنفرانسی خۆی سازکرد و دەستەیەکی نوێی ناوەندەکەیان هەڵبژارد. ڕێکەوتی 15ی7ی2024، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-هۆڵ، بە ئامادەبوون ژمارەیەکی زۆری کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستانی نیشتەجێی ئەو شارە و کارل تێرنەر ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لەسەر لیستی پارتی کرێکاران، کۆنفرانسی خۆی......
نەمسا: شاندێکی ناوەندی ڤێنا بەشدارییان لە ساڵیادی تیرۆرکردنی شەهید قاسملۆ کرد
شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤێنا بەشدارییان لە یادی ٣٥ ساڵەی تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ ڕێبەری حزبی دیموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانییان کرد. شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڤێنا لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حزبی دیموکراتی کوردستان، بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی یادی ٣٥ ساڵەی تیرۆرکردنی شەهید دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ کرد، کە لە لایەن ڕژێمی کۆماری......