KDC

Category : Uncategorized

Uncategorized

قازانجی هواوی دادەبەزێت

KDC
قازانج و داهاتەکانی کۆمپانیای هواوی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و،وایکردووە کە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیا گەورەیەی چین بڵێن پلانیان ئەوەیە کە چۆن زیندوو بمێننەوە. کۆمپانیای هواوی کە لە ساڵی 2019 وە لە لیستی رەشی کۆمپانیا ئەمەریکییەکاندایە، رایگەیاند 49 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە لە نیوەی......
Uncategorized

خانمە پاڵەوانێكی كورد گیانی لە دەستدا

KDC
میدیا تەیب، خانمە وەرزشوان و پاڵەوانی كوردی ئاسیاییاری بەرزكردنەوەی قورسایی، دوای نۆ رۆژ لەو هێرشەچەكداریەی كرایە سەر ماڵەكەی لە شاری كەركووك،گیانی لە دەستدا. محەمەد شەمسەدین، پاڵەوانی یاری بەرزكردنەوەیقورسایی و هاوسەری میدیا تەیب رایگەیاندووە، نۆ رۆژبەر لە ئێستا و لە گەڕەكی كوردستانی شاری كەركووكتەقە لە هاوسەر و كچەكەی كراوە و، بەهۆی سەختیبرینەكەیەوە دوێنێ میدیای هاوسەری گیانی لە دەستداوە. محەمەد شەمسەدین، پاڵەوانی یاری ئاسنە و لە ساڵی2005 وە بەشداری چەندین پاڵەوانێتی كردووە و،نزیكەی 28 نازناوی نێوخۆیی بە دەستهێناوە. میدیا تەیبی هاوسەری محەمەد، یەكێكە لە پاڵەوانەكوردەكانی یاری بەرزكردنەوەی قورسایی و بەشداری لەچەندین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی یاریبەرزكردنەوەی قورسایی كردووە، وە لە پاڵەوانێتیئاسیای تایبەت بە خانمان، توانی بە بەرزكردنەوەی ٨٤كیلۆگرام پلەی یەكەم بە دەستبهێنیت....
Uncategorized

توێژینەوەیەکی نوێ: دووەم جار تووش بوون بە کۆرۆنا مەترسی زیاترە

KDC
توێژینەوەیەك ئەوەی ئاشكرا كردووە، کە ئەو كەسانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لە ئەگەری تووشبوونەوەیان بۆ جارێكی دیكە، بە بەراورد بە جاری پێشووی مەترسی زیاتریان لەسەر درووست دەكات. توێژینەوەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە و بۆ جارێكی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە دەبنەوە، مەترسی و ئازاریان لە جاری پێشوو......
Uncategorized

چەند راهێنەرێکی بیلاڕووسیا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ دوور دەخرێنەوە

KDC
دوو راهێنەری بیلاڕووسیا لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆدا متمانەیان لێ سەندرایەوە و لە گوندی ئۆڵۆمپیادیش دوور خرانەوە، پاش ئەوەی گوایە فشاریان لە وەرزشوانێکی وڵاتەکەیان کردووە تا بە زۆر بیبەنەوە بۆ وڵاتەکەیان، ئەو رووداوەش سەرزەنشتی نێودەوڵەتی بە دوای خۆیدا هێنا. رۆژی هەینی لیژنەی نێودەوڵەتی ئۆڵۆمپیاد، متمانەیان لە ئارتۆر شیباک و یوری ماسیڤیچ سەندووەتەوە......
Uncategorized

ئەو خۆراکانەی پرۆسەی پیربوونی مرۆڤ دوادەخەن

KDC
پسپۆڕانی بواری خۆراکی دەڵێن، دەکرێ لە رێگایپەیڕەوکردنی سیستمێکی خۆراکی تەندرووست ودەوڵەمەند بە رەگەزە خۆراکییەکان، پارێزگاری لەبەگەنجی هێشتنەوەی پێست بکرێ و نیشانەکانیپیربوونی پێشوەختە دووربخرێتەوە. دکتۆر سارسینگ پزیشکی بواری جوانکاری هیندی بەپێگەی تایمز ئۆف ئیندیای هیندی گوتووە، کە پێنجماددەی خۆراکی وەک دژە پیری کار دەکەن، ئەوانیشبریتین لە: زەیتی زەیتوون: دەوڵەمەندە بە ترشە چەورییە تاکییەناتێرەکان، ئەویش ناسراوە بەوەی کە کاریگەریی دژەهەوکردنی لەسەر پێست و قژ هەیە، جگە لەوەی یارمەتینەرمبوونەوە و بەشێداری هێشتنەوەی پێست دەدات، هاوکات دژە ئۆکسێنێکی بەهێزیشە، بەمەش کار لەسەربەرهەمهێنانی ئەو ماددە کیمیاییانە دەکات، کە دەبنەهۆی لە نێوبردنی ئەوەی پێیدەگوترێ، رەگە بەرەڵاکان، چونکە هۆکارن بۆ درووستبوونی نەخۆشیی شێرپەنجە. چای سەوز: ئەو دژە ئۆکسێنەی لە نێو چای سەوزداهەیە، پێیدەگوترێ پۆلیفینۆڵ، کار لەسەربەرەنگاربوونەوەی نیشانەکانی پیری دەکا، لەوانە چرچ ولۆچی و خەتە وردەکانی سەر پێست، جگە لەوەش گەشیو رەونەقداری بە پێست دەبەخشێت. هەنار: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینسی و بەلپوریکاجین، کە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجینبەشێوەیەکی سرووشتی دەدات، ئەو زیانانەش کەم دەکاتەوە کە بەر خانەکانی پێست دەکەون. پەتاتەی شیرین: پەتاتە لەو خۆراکانەیە بە دژە پیریناسراوە، لەبەرئەوەی بڕێکی زۆر لە بیتاکارۆتینی تیدایە،کە لە کاتی خواردنیدا بۆ ڤیتامین ئەی دەگۆڕێت، ئەوڤیتامینەش یارمەتی گەشەکردنی خانەکان وبەرهەمهێنانیان دەدات. هەنگوین: هەر لە کۆنەوە هەنگوین بۆ چارەسەرکردنیچەندین نەخۆشیی بەکارهاتووە، لەوانە نەخۆشییەکانیپێست و قژ و پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشییەجۆراوجۆرەکان...
Uncategorized

کاتژمێری بایۆلۆژی لەشی مرۆڤ چییە؟ چۆن ڕیتمی ژیانمان ڕێکدەخات ؟

KDC
د. هەڤین کەمال لەوانەیە زۆر جار گوێبیستی گازندە و سکاڵای ئەو کەسانە بووبێتین، کە گەشت دەکەن بۆ چەند ناوچەیەکی دوور لە ماوەیەکی کورتدا. بۆ ناوچەیەک، کە جیاوازە لە زۆنی زەمەنی ئەو ناوچەیەی مرۆڤەکە خۆی تیایدا دەژی، چۆن تووشی کێشەی خەو دەبن و خەویان تێکدەچێت و لە شەودا شەونخون دەبن و......
Uncategorized

ئاماری نوێی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا

KDC
بەپێی‌ ئاماری‌ 24 کاتژمێری رابردووی‌ دۆخی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان،2755 تووشبووی‌ نوێ هه‌یه، هاوكات 28 مردن به‌و ڤایرۆسەش‌ تۆماركراوه‌. به‌پێی ئاماره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی،777 چاكبوونه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان له ‌ماوه‌ی‌ 24 کاتژمێری رابردوودا هەبووە. ده‌قی ئاماره‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان پشکنین: ١٦٩٦١ پشکنینی نوێ ٤٩٨١ هەولێر ٢٤٢٥ سلێمانی ٨٥١٩ دهۆك ١٠٨ هەڵەبجە ٥٨٢ گەرمیان ٣٤٦ ڕاپەڕین  تووشبوو: ٢٧٥٥ تووشبووی نوێ ٦٦٢ هەولێر ٦٤٩ سلێمانی ١٢٣٧ دهۆك ٤٦ هەڵەبجە ٧٩ گەرمیان ٨٢ ڕاپەڕینچاکبوون: ٧٧٧......
Uncategorized

لە دوای ٤٠ ساڵییەوە ئەم تەواوکارە خۆراکییانە بخۆن

KDC
له‌ دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی، پێویستی له‌ش به‌ ته‌واوكاریخۆراكی زۆر ده‌بێت، به ‌تایبه‌ت خانمان، چونكه‌ لاوازبوونی ئێسك و هه‌ڵوه‌رینی قژ و تێكچوونی سیستمیخۆراكی دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌ زیاد ده‌كات. دكتۆر كۆستاف جۆها، سه‌رۆكی به‌شی توێژینه‌وه‌ی‌ تاقیگه‌كانی SkinKraft  له‌ هندستان، داوا ده‌كات ئه‌وخانمانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان چۆته‌ سه‌روو 40 ساڵ، ئه‌مته‌واوكارییه‌ خۆراكیانه‌ به‌كاربهێنن. 1- ڤیتامین B12:ئه‌م ڤیتامینه‌ بۆ به‌هێزی و ته‌ندرووستی ئێسك و پێست وچاوه‌كان گرینگه‌، پێویسته‌ وه‌ك ته‌واوكا‌ری خۆراكیوه‌ربگیرێت، چونكه‌ جه‌سته‌ توانای هه‌ڵمژینی ئه‌مڤیتامینه‌ی‌ له‌ خۆراكه‌كانه‌وه‌ كه‌مده‌بێته‌وه‌. 2-كالسیۆم:رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ ته‌ندرووستی ئێسك و دڵ و ده‌مارهه‌یه‌، ئه‌و كاته‌ی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌ له‌شدا كه‌م بێت، ئەواتووشی پووكانه‌وه‌ی‌ ئێسك ده‌بیت، له‌به‌رئه‌وه‌ جگه‌ له‌ خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌م ڤیتامینه،‌ ته‌واوكا‌ری خۆراكیه‌كه‌شی پێویسته. 3-ڤیتامین D:ئه‌م ڤیتامینه‌ چاره‌سه‌ری هه‌وكردنه‌كانی نێو له‌ش ده‌كات،كه‌ په‌یوه‌ندی ‌ به‌ چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه هەیە‌ و، ئازاری ئێسك ونه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌بێت له‌ حاڵه‌تی كه‌می ئه‌مڤیتامینه‌ له‌ له‌شدا. 4-مه‌گنسیۆم:له‌گه‌ڵ چوونه‌ ته‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسی تووشبوونت به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ په‌ستانی خوێنزۆره،‌ ئه‌وه‌ كانزای مه‌گنسیۆم بۆ له‌شی تۆ زۆر گرینگه. بۆ به‌كارهێنانی هه‌ریه‌ك له‌م ته‌واوكاریه‌ خۆراكیانه،‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا راوێژ به‌ پزیشك بكرێت و دواتر له‌ رێیپشكینینه‌وه‌ ئاستی كه‌می ئه‌م ڤیتامینانه‌ دیاری بكرێت...
Uncategorized

تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی ئایکیو ئاشکرا دەکرێن

KDC
كۆمەڵێك پێگە و پەڕەی ئەلیكترۆنی كە گرنگی بە بابەتیتەكنەلۆژیا دەدەن، دزەیان بە تایبەتمەندییەكانیمۆبایلێكی نوێی كۆمپانیای iQOO كردووە. مۆبایلەكە لە ژێر ناوی iQOO 8 رادەگەیەنرێت، کەبۆدییەكی پتەوی دژە ئاو و دژە شێی هەیە، هەروەهاشاشەكەی بە چینێكی شووشەی تایبەت داپۆشراوە و لەشكان و رووشان دەیپارێزێت. شاشەی مۆبایلەكە جۆری LPTO AMOLED یدرووستكراوی كۆمپانیای سامسۆنگە، كە خاوەنی وردی3200/1400 پێكسڵ و توانای نوێ بوونەوەی 144 هێرتزی هەیە. چارەسەركەری +Snapdragon 888 بۆ مۆبایلەكەجێگیركراوە، هاوکات رامی مۆبایلەكە 12 گێگابایتە وبیرگەی ناوەكی 256 گێگابایتە. توانستی پاتری مۆبایلەكە 5000 میلی ئەمپێرە وخاوەنی تایبەتمەندی بارگاوی كردنەوەی خێرایە،هەروەها مۆبایلەكە تایبەتمەندی ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم5G ی هەیە...
Uncategorized

تەندروستی عێراق:ڕەوشەکە زۆر مەترسیدارە

KDC
لێپرسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق ھۆشداری دەدات لە زیادبوونی ئامارەکانی کۆرۆنا و دەڵێت لە ھەرساتێکدا بێت کۆنترۆڵی رەوشەکە لەدەست دەدەن . “روبا فەلاح” ئەندامی تیمی پزیشکی و راگەیاندن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاندووە، ئامارەکانی توشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە زیادبووندایە، ئەوەش بەڵگەیە بۆ قورسی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسەکە، دەشڵێت لەم......
KDC

FREE
VIEW