KDC

بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ شامۆ، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەرەخۆشی لە گەلی کوردستان دەکات

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ شامۆ، کەسایەتی دیاری ئێزدییەکان، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی سەرجەم گەلی کورد و خانەوەدەکەی دەکەن و، رایدەگەیەنن، کە بە کۆچی دوایی شێخ شامۆ، گەلی کورد زیانمەند بووە.

دەقی پەیامەکە:

دوای ململانێ لەگەڵ کۆرۆنا ڤایرۆس، ئێمەی کورد کەسایەتیەکی کوردپەرەوەر و ناسراوی دیکەمان بە ناوی شێخ شامۆ لە دەستدا.

ئێمە وەک کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرەخۆشییەکی قووڵی خۆمان، ئاڕاستەی سەرجەم خەڵکی کوردستان و خانەوادەکەی دەکەین و، مردنیشی بە زیانی هەموومان دەزانین، بە تایبەتی کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و، سەرۆکی سەنتەری کۆمەڵایەتی ڕۆشنبیری لالش بووە، وە لە زۆر چالاکی و خزمەتگوزاریدا ئامادەبووە هاوکات گۆرانی سەربەخۆیی ریفراندۆمە مەزنەکەی هەرێمی کوردستانیش هۆنراوەی کۆچکردوو بوو، کە دەرخەری کوردپەوەری خودی شێخ شامۆیە.

خودای گەورە میهرەبانی پێ ببەخشێت و لە ئاسمانە پان و بەرینەکانی خۆی دایبنێت.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
18.01.2022

___

موسڵمانانی سوید دژی یاسای LVUن،ئەو وڵاتە بەدژە موسڵمان ناو دەبەن

nusar1

حەمەڕەشید هەرەس: نیگەرانم کوردێ لە تاراوگە هونەرێ پێشکەش دەکا، بە ناوی ئەو وڵاتەی کوردستانی پێوە لکێنراوە دەناسرێت

KDC

ئایا کۆمپانیا گەورەکانی ئەڵمانی دەرگاکانیان بەڕووی پەنابەراندا دەکەنەوە؟

KDC
KDC

FREE
VIEW