KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە


 
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، بە بۆنەی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مهاباد بە رابەرایەتی قازی محەمەد، پەیامێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا هاتووە، دەستکەوتێکی گرینگی مێژوویی بووە بۆ هەموو گەلی کورد، گەرچی دوژمنان بە لە سێدارەدانی رابەرەکەی کۆتاییان بە کۆمارەکە هێنا، بەڵام ویستی بوون بە دەوڵەت لای تاکی کورد هەمیشە ماوە و، ئەنجامدانی ریفراندۆمی پیرۆزی باشووری کوردستان نیشاندانی ئەو راستییەیە، هاوکات جەختیش لەوە کراوەتەوە رۆژێک دەبێت، کە خەونی قازی و بارزانی بێتە دی.
 
دەقی پەیامەکە:
پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
بە بۆنەی یادی 76 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد.
 
 لە دەرفەتێکی زێڕینی مێژوویی گەلی کورد و 76 ساڵ بەر لە ئێستا و، لە  ڕێککەوتی 22ی ژانوویەی 1945، بەرانبەر بە  2ی ڕێبەندانی 1324ی هەتاوی،  ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرچەرخانێکی گرینگی بە خۆیەوە بینی، كە دواتر بووە دەستکەوتێکی گرینگی مێژوویی بۆ هەموو گەلی کورد، لەو ڕۆژەدا لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد، بۆ یەکەمجار لە مێژووی نەتەوەکەماندا، بە ڕێبەری پێشەوا قازی محەمەد،  کۆماری دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندرا.
لە ناوچەیەکی دەستەڵات دیکتاتۆر کە هاوکات ببووە شوێنی ململانێی زلهێزان، ڕاگەیاندنی کۆمارێکی دیموکراتی بۆ کورد، لەگەڵ ئەوەی وەچەرخانێکی مێژوویی و گرینگ بوو، هاوکات پەیامی ئەوەی تێدا بوو، کە نەتەوەکەمان دەتوانێ لە هەر دەرفەتێک بۆی بڕەخسێ، بە شێوەی ئەرێنی و دیموکراتی وێڕای پشتیوانی لە گەلی کورد، جیاوازی ئەرێنی خۆیشی لەگەڵ دەووروبەری نیشان بدا  .
کۆماری کوردستان لە ماوەی یازدە مانگدا، گەلێ دەستکەوتی گرینگ و مێژوویی تۆمار کرد، هاوکات زۆرێک سنووری ئازایانەی بەزاند و مێژوویەکی درەخشانی تۆمار کرد، كە ئێستاش دەکرێ سوود لەو ئەزموونە وەربگرین.
بەزاندنی سنوورە دەستکردەکان و هاتنی بارزانییەکان بە ڕیبەری ژەنراڵ مەلا مستەفا بارزانی بۆ هاوکاری کۆمار، دەوور و ڕۆڵی گرینگیان بۆ پاراستنی کۆمار و، هاوکات پێشوازی گەرم لەلایەن پێشەوا قازی محەمەد و باقی ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بارزانییەکان، یەکێ لەو وانانەیە باس لە پشت بە یەک بەستنی کورد و یەک نەتەوەبوونی کوردە، سەرەڕای سنوورە دەستکردەکانی دوژمنانمان  .
پێکهێنانی کابینە و بوونی یاسا و گرینگیدان بە پرسی ئافرەتان و لاوان و خوێندنی کچان و ژنان، بەشێکی بچووکە لە دەریای دەستکەوتە گرینگەکانی کۆماری کوردستان.
گەرچی پاش یازدە مانگ ڕژێمی پاشایەتی ئێران توانی بە لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد وەک سەرۆک کۆمار و، بەشێک لە ڕێبەرانی کۆمار، ئەو ئەزموونە  لە نێو بەرێ ، بەڵام وانە و ئامۆژگاری و ڕێبازی نەتەوەیی کۆمار، هیچ کات لەو ماوەیەدا لە بیر و مێشکی تاکی کورد لە بیرنەکراوە و، هەوڵی  بوون بە دەوڵەتی کورد لە ڕیفراندۆمی پیرۆزی باشووری کوردستانەوە، تا ئێستاش هەربەردەوامە و دڵنیاین بە یەکیەتی و یەکڕیزی و هاودەنگی هەموومان و هەموو خەباتکارانی نەتەوەیی کورد، کۆمارێکی دیکە لە چەشنی  کۆماری کوردستان لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور دادەمەزرێ و، خەون و هیواکانی قازی و بارزانی و نەتەوەکەمان بەدی دێت  .
 
بەرز و پیرۆز بێ یادی 76 ساڵەی کۆماری کوردستان
سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلی کورد بۆ دەوڵەتی کوردستان
 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
 21.01.2022
2ی ڕێبەندانی 1400 ی ھەتاوی

___

سوپای بەریتانیا هێزێکی سەربازی گرنگ ئاشکرادەکات

KDC

پۆتین دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ئۆکرانیا ڕاگەیاند و،بایدن داوای وەڵامێکی یەکگرتوو یەکلاکەرەوە دەکات

nusar1

لیژنەیەک بۆ پڕۆژەی دەستووری ھەرێم پێک دێت

KDC
KDC

FREE
VIEW