زاگرۆس غەریب بێژەری هەواڵی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، دەڵێ هەمیشە هەستێکی جوانم لە نێو کوردانی تاراوگە بینیوە، بە تایبەت لەسەر ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە گەلی کوردەوە هەبووە، کۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە.
ئەو باسیشی لەوە کرد، کە لە کۆنگرەکەدا سەرنجی داوە، کوردی تێدابووە، کە وڵاتانی زۆر دوورەوە بۆ بەشداربوونیان لە کۆنگرەکە هاتوون و هەستێکی نەتەوەیی بەرزیان هەبووە، ئەوەی گەلی کوردیش پێویستییەتی کۆکردنەوەی کوردانە لە ژێر چەترێکدا بێ جیاوازی.

