KDC

ئاگادارییەک لە ناوەندی ڕەوەندی کوردەوە بۆ کوردانی تاراوگە

پڕۆژەکەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کە خوێندنی ئۆنلاینە بە هەردوو شێوە زاری سۆرانی و بادینی، بۆ منداڵانی دانیشتووی وڵاتانی دەرەوە، لە رێککەوتی 6ی3ی2022 دەکەوێتە بواری پراکتیکییەوە و، تا ئەو رێککەوتەش دەتوانن ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن، کە پێشتر تۆماریان نەکردوون.

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە هۆی خەمخۆرییان بۆ زمانی دایک، پڕۆژەیەکی خوێندنی ئۆنلاینی پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، خۆشبەختانە ئالان حەمەسەعید، وەزیری وەزارەتەکە، پشتیوانی خۆیانی بۆ بە گەڕخستنی پڕۆژەکە پیشاندا، کە بریتییە لە خوێندنی زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە وڵاتانی دەرەوە، ئەوەش لە پێناو ئەوەی منداڵەکانی کوردی دانیشتووی وڵاتانی دیکە، لە نووسین و خوێندنەوەی زمانی دایک بێ بەش نەبن.

هەر لەسەر ئەو پرسە نەتەوەییە، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستای بۆ هەردوو شێوە زارەکە دابین کردووە، هاوکات پرۆسەی خوێندنەکەش وێڕای فێربوونی زمانی دایک لە وڵاتانی دەرەوە، هاوکات لە کۆتاییشدا بڕوانامەی دەرچوونیشیان بە شێوەی فەرمیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشەوە بە بەشداربووان دەدرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، لەسەر ئەرکی خۆی هەستاوە بە دابینکردنی مامۆستای لاتینی، بۆ ئەو منداڵە کوردانەی تاراوگە، کە دەیانەوێت، فێری نووسین و خوێندنەوەی کوردی لاتینی بن، و، دەستپێکردنی کۆرسی فێربوونەکەیش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندنی ئۆنلاین لە هەمان رێککەوتی 6ی3ی2022.

جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، جارێکی دیکە داوا لە دایک و باوکانی کوردی دانیشتوانی تاراوگە دەکا، گەر منداڵەکانیان تۆمار نەکردووە، هەتا هەمان رۆژی دەستپێکی خوێندنی زمانی کوردی بە ئۆنلاین، دەتوانن لە رێی ئەم لینکەی خوارەوە، منداڵەکانیان تۆمار بکەن. لینک

___

ئیسرائیل شوێنی مەشقی هاویشتنی درۆنە ئێرانییەکان ئاشکرا دەکات

KDC

ترامب یەکەم کتێبی لەدوای ڕۆیشتنی لەکۆشکی سپی ڕاگەیاند

KDC

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق کۆدەبنەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW