KDC

نەمسا: ئازمان، نەوەی حەسیب قەرەداغی شاعیری گەورەی کورد خەڵاتی باشترین ئەلبومی راپی ساڵی 2021 بۆ 2022 پێبەخشرا 

ڕۆژی یەک شەممە 13.02.2022 لە وڵاتی نەمسا، ئازمان، نه‌وه‌ی شاعیری گەورەی كورد، حه‌سیب قه‌ره‌داغی، کوڕی شانۆکاران نیگار و شەماڵ، خەڵاتی باشترین ئەلبومی راپی ساڵی 2021 بۆ 2022 پێبەخشرا.

ئەم خەڵاتە لەلایەن گۆڤاری پەیامی نەمسا بۆ هاندان و پاڵپشتی موزیک و گۆرانی هیپ هۆپ و ڕاپ دەبەخشرێت، بۆ ماوەی دوو باشترین ئەلبوم و بەرهەمهێنەر و ئاکت و ئینسترومانتال و پەیام،
بە هۆی ڕێککارەکانی پەتای کۆرۆنا نەتوانراوە مەراسیم و ئاهەنگەکان ئەنجام بدرێن، بۆیە لە ڕێی بەرنامەی یوتیوب لایڤ، ناوی هەڵبژێردراوەکان و براوەی خەڵاتەکان ئاشکرا کراون.

ئەمە و ئەندامانی لیژنەکە، ناوی پێنج لاوی هەڵبژێردراوی بۆ خەڵاتی باشترین ئەلبومی ڕاپ، بۆ ساڵی 2021 دەستنیشان کردبوو و، دواجار (ئازمان)یان هەڵبژارد، هۆکاری هەڵبژاردنی ئازمان، کە لە تەمەنی لاوێتیدایە، بەرهەمی زۆر و کاریگەری هەبووە و، شێوازی تایبەت بە خۆی لە داڕشتنی دەقەکاندا هەیە، کە ڕەنگدانەوەی ژیانی ڕۆژانەن، ئەمانەی لە ئاستی بەرزی هونەریدا پێشکەش کردوون.

ئازمان کە لەلایەن لیژنەیەکی یانزە کەسییەوە لە شار ڤێنا بڕیاری لەسەر درابوو، بۆ دوو خەڵات هەڵبژێردرابوو :
یەکێکیان باشترین ئەلبومی راپ، بە ناوی ئالێس ڤین، باس لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤە ئاساییەکانی شاری ڤییەنا دەکات و، رەخنەی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەگرێتە خۆ، بە تایبەتی سیاسیەتی ئەو شارە لە مامەڵەکردنیدا لەتەک گەنج و کەسانی بیانیدا، ئەوی دیکەیان باشترین پەیامی ساڵی 2021، کە بۆ ئەمیان ئاماژە درا بوو بە دوو گۆرانی ئازمان، یەکێکیان گۆرانی شەو و گریان و مەرگ، کە پێشکەشی هەموو کۆچبەرانی دەکات و، دژی جەنگ و لە دەستچوونی نیشتمانە و، پێکهاتووە لە کۆپلەیەک لە هۆنراوەی شێخی شاعیران حەسیب قەرەداغی باپیری، کە کاتی خۆی بۆ کۆڕەوی کوردانی نوسیووە، هەروەها دەقێکی ئازمان خۆی بە زمانی ئەڵمانی، پاشان گۆرانی نیشتمان، کە لە مەشیاندا باس لە نیشتمانی دایک دەکات و، تامەزرۆ و خۆشەویستی بۆ خاک و نیشتیمانی ڕەسەنی خۆی.

جێی باسە، ئازمان نازناوە و ناوی خۆی (شارۆ)یە، کوڕی هونەرمەندان نیگار قەرەداغی و شەماڵ عومەرە، ساڵی 1990 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، لە کۆڕەوی ساڵی 1991 لەگەڵ خێزانەکەی ئاوارەبوون و روویان لە ئەوروپا کردووە.

له‌ ئه‌وروپا، ئازمان (شارۆ)، جێرمان پۆپ ئه‌كادیمی لە بەشی کامێرا، مۆنتاژ، کەلتوور مەنیجمەنت و، پرۆجێکت مەنیجمەنتی خوێندووه‌ و، چەند ساڵێکە لە کەناڵی تیڤی ئۆکتۆ لە ڤییەنا کار دەکات و، پڕۆگرامی ئەو کەناڵە بەڕێوەدەبات، کە کەناڵێکی کراوە و سەربەخۆی هونەری وکۆمەڵایەتی و سیاسییە.

ئه‌و لە تەمەنی هەژدە ساڵیەوە بە زمانی ئەڵمانی خولیای هونەری راپە، بە نازناوی (ئازمان)، چەندین بەرهەمی هەیە، تێکستی گۆرانییەکانی گوزارشت لە خەم و خەیاڵی گەنج و کێشەی کۆمەڵایەتی و ژیان لە تاراوگە دەکەن .

ئازمان تا ئێستا دوو گۆرانی بە شێوازی تایبەتی راپی خۆی، بە کوردی و ئەڵمانی بەرهەم هێناوە، یەکێکیان هۆنراوەی حەسیب قەرەداغی باپیریەتی و، یەکێکیشیان هۆنراوەی ئازا حەسیب قەرەداغی خاڵییەتی.
پەیامی ئازمان: “ئێمەی مرۆڤ هیواخوازی ئاشتی و ئازادیین، کەوایە با پێکەوە بە ئاشتی بژین”.

سۆران حەسەن

___

لە شاری سلێمانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی ڕاگیران

nusar1

‎ ناوەندی بێرمینگهام بەشداریی سیمینارێکیان کرد

nusar1

پۆڵەندا چوار کۆچبەر رزگار دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW