KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 


 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی دایک، پەیامێکی ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکات، کە تێیدا هانی دایکان و باوکانی کورد دەدەن، منداڵەکانی فێری زمانی شیرینی کوردی بکەن، هاوکات وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتیشیان لە ماوەی بوونی کۆرۆنادا پێنج کۆرسی فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی کوردی لاتینیان کردووەتەوە، وە بەم نزیکانەش کۆرسی زمانی کوردی بە پیتی کوردی-عەرەبی دەکەنەوە.
 
دەقی پەیامەکە:
ڕۆژی جیھانی زمانی دایک، 21ی شوبات،  لەم ڕۆژەدا و لە ساڵی 1952 خه‌ڵکی‌ به‌نگلادیش خۆپیشاندانیان  ئه‌نجامدا‌، داوای‌ مافی‌ قسه‌کردن ‌و خوێندنیان به ‌زمانی‌ دایکیان کرد، به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتی‌ ئه‌وکات، به ‌توندی‌ رووبه‌ڕوویان بوویه‌وه،‌ دوابه‌دوای‌ ئه‌مه ‌‌و له ‌ساڵی‌ ۱۹۹۹دا، نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، رۆژی‌ ۲۱ شوباتی‌ به ‌رۆژی‌ جیهانی‌ زمانی‌ دایک ناساند‌ و، ساڵانه‌ به ‌هاوکاری‌ ڕێکخراوی‌ یونسکۆ ئه‌و یاده‌ ده‌کرێته .
جەختکردنەوە لەسەر فێربوونی زمانی دایک، وەک ئەرکێکی نیشتمانی لە پێناو مانەوە و بەردەوامی، تەواوی ڕێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ کاروباری منداڵان و ماف، جەخت لەسەر ئەم بڕگەیە دەکەنەوە، ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە مافی منداڵان، گرینگی بەوە دەدەن، کە زمانی دایک پارێزراو بێت و، کاری تەواوی لەسەر بکرێت، زمان ئەو ئامرازەیە بۆ لێکتێگەیشتن و ھێشتنەوەی کەلەپوور و ڕەسەنایەتی و، ھێشتنەوەی نەتەوەکان بە زیندوویی، دواتر زانینی زمانی دایک ھۆکارێکە بۆ یارمەتیدانی منداڵان بۆ فێربوونی زیاتر.
بەو ئاڕاستەیەی ئێمەی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، کە خێزانە کوردستانییەکان لە دەرەوە دەژین و تێکەڵ بەو کۆمەڵگایانە بوون، بۆیە گرینگە کورد لەم ڕوانگەیەوە، زۆر گرینگی بە زمانی دایک بدات، بە تایبەت کوردانی تاراوگە مناڵەکانیان فێری زمانی دایک بکەن.
لەم ڕۆژەدا، لە خێزانە کوردەکانی تاراوگە دەخوازین مناڵەكانیان پێش ھەر زمانێکی دی فێری کوردی بکەن و، دواتر دەتوانرێ لە ڕێگای ئەو کۆرسانەی ناوەندەوە مناڵاکانیان سوودمەند ببن و فێری نووسین و خوێندنەوەی کوردی ببن.
 
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

چالاکوانانی سنە دژی ژن کوژی ناڕەزایەتی دەردەبڕن

KDC

راپۆرتی مەیدانی کردنەوەی پێشانگایەک بۆ هونەرمەندانی پارچەکانی کوردستان

KDC

بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی نەورۆز هەفتەیەکە ژنێک کورد دەستگیرکراوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW