KDC

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستانی باشوور ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج چالاکییەکیان ئەنجامدا 

بەبۆنەی ساڵوەگەڕی راپەڕینە مەزنەکەی کوردستانی باشوور ناوەندی ڕەوەندی کورد لە نەرویج چالاکییەکی دوو کاتژمێرییان لەگەڵ بەشێک لە کوردان و کوردستانیانی باکووری ترۆندلاگی وڵاتی نەرویج لە سنووری ھەردوو دەڤەری لێڤانگەر و ڤەردال ئەنجامدا، کە تێیدا هەریەکە لە دکتۆر نورەدین خۆشناو بەرپرسی گشتی ناوەندی نەرویج و، ئازاد ئەحمەد سکرتێری ناوەند و، نەورۆز خاتوون بەرپرسی ئافرەتان لە ناوەند بەشدارەبوون.

سەرەتای کۆبوونەوەکە، بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرا و، پاشان بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاک و بەرزی شەھیدانی کورد، دەقیقەیەک بێدەنگی ڕاگەیاندرا، دواتر هەریەکە لە ھەڤال ئازاد و نەورۆز خاتوون، چەند پرسێکی گرینگیان لەمەڕ بەشداری ئافرەتان وەک پیاوان و، ڕۆڵی گرینگی دایکان لە پێگەیاندنی منداڵان و، گرینگی فێربوونی زمانی کوردی و، ھەندێک بابەتی دیکەش باسکران.

پاشان دکتۆر نورەدین خۆشناو بەربرسی ناوەندی نەرویج، تیشکی خستەسەر ئەوەی کە ھەوڵبدەن کوردانی ئەو وڵاتە لە ژێر چەتری ناوەند کۆبکرێنەوە، کە ئامانج و خزمەتە نەتەوەییەکان تێیدا بنەمای کارن بۆ پاڵپشتی دواڕۆژی کوردستان و، پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەکارکردن و ھەماھەنگی لە کارەکاندا.

ئەوەی جێگەی سەرنج بوو، ھەوڵ و تێکۆشانی ئەو کۆمەڵە کوردانەی ئەو دوو باژێرە بوو، کە بۆ یەکەمجارە لە دەووری یەک کۆببنەوە و، بۆ داھاتوو کار و ئەرکەکان پێکەوە ئەنجام بدەن و، چیدیکە نەھێڵین شناس و پێناسەی نەتەوەییمان لێ بزر بێ.

وەک ناوەندی ڕەوەندی کورد چەند نوێنەرێک دیاری کران بۆ ئەرکە نەتەوەییەکان، لەوانە فێربوونی زمان و پاراستنی وێژە و کلتوری نەتەوەییمان، تا لە کۆڕ و سیمینار و چالاکییەکاندا ڕەنگ بدەنەوە .

لە کۆتاییدا سێ کەس وەک دەستەی ھەڵسوڕێنەری ئەو کۆمەڵە کوردانە دەستنیشانکران، کە بریتی بوون لە خاتوو میشیان جەلال محەمەد، مەتین عەزیزپەنا، بەھەشتی ئەلموھامی.

جێی جۆیەتی لێرەوە سوپاس و ڕێز پێشکەشی خاوەنی ڕێستورانتەکە، وەلید ئەحمەد و سوبحی مارسکی (مارشی)، بکەین، کە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر ئەو شوێنەی ئەندامانی ناوەند و ئەو کۆمەڵە کوردە تەرخان کرد.

___

بەریتانیا سوپای وڵاتەکەی بۆ بەرگرتن لە لێشاوی کۆچبەران دەخاتە ئامادەباشییەوە

nusar1

خانمە چالاکوانێکی دیکەی کورد سزای بەندکردنی دەدرێت

KDC

ئەفغانستان بۆ وەرگرتنەوەیی دەروازە سنوریەکان ئامادەکاریدەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW