بەبۆنەی نەورۆزو هاتنی سەری ساڵی ٢٧٢٢ ی کوردیەوە ناوەندی ڕەوەندی کوردوستانی لەشاری نۆیرنبێرگ و بە هاوکاری(کۆمکار و ناوەندی پێکەوە ژیانی کورد ئاڵمان هەروەها حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ) هەڵدەستن بە پیرۆزکردن و یادکردنەوەی ئەو ڕۆژە بە چالاکی جۆراوجۆر وەک ئاگرکردنەوە و خوێندنەوەی وتار دەربارەی ئەو یادە و وتنەوەی سرودی نیشتمانی تایبەت بە نەورۆز هەروەها خوێندنەوەی وتار بەکوردی و بە ئاڵمانی دەربارەی یادی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی لەڕۆژی ٢٠/٣/٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی(ڤیلالیۆن ) لە شاری نۆیرنبێرگ ، ناوەند و کۆمەڵەکانیش دەخوازن کوردستانیانی ئەو شارە بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە پیرۆزو نەتەوەییەبکەن

