ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارک، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کوردی، ئاهەنگێکی تایبەتیان لە شاری یولانی ئەو وڵاتە ئەنجامدا.
جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە یولاندی وڵاتی دانیمارک، بە بەشداری بەشێک لە کوردانی دانیشتووی ئەو شارە، ئاهەنگەکەی بە کردنەوەی ئاگری نەورۆز دەست پێکرد و بە ئەنجامدانی هەڵپەڕکێی کوردەواری چەند چالاکییەک کۆتاییان بە ئاهەنگەکە هێنا.