بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان، کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکەن و، دەڵێن، سەری ساڵی چارشمبا سۆر، لە گشت خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان پیرۆز دەکەین و هیوادارین کۆتایی نەهامەتییەکانیان بێت.
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی (چارشمبا سۆر)، لە گشت خوشک و برایانی کوردی ئێزیدی دەکەین، ھیوادارین ھەموو ساڵێک بەخۆشی و ئارامی و ئازادی بێت و، کۆتایی نەھامەتی و مەینەتیەکانی برایانی ئێزیدی بێت لە گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و، ئاسایی بوونەوەی گوزەران و ژیانی برایانی کوردی ئێزیدی.
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی