KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هانۆڤەر کۆبوونەوە 

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هانۆڤەر کۆبوونەوە و چەند ئەندامێکی نوێ بۆ دەستەی ناوەندەکە دیاریکران، ئەوەش لەسەر بنەمای شارەزایی کەسەکان بۆ بەشەکانی ناوەندەکە بوو.

لە رێککەوتی 24.04.2022دا، دووەم کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ھانۆڤەر، بە بەشداری ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری پێشوو و چەند ئەندام و کەسایەتی نوێ لە ئافرەتان و ھونەرمەندان و کەسایەتی دیار ئەنجام درا .

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێ وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستی پێکرد، دواتر ئەندامی بەشداربوو خۆیان ناساند و، پاشان کورتەیەک لەسەر ناوەند و سەرەتای دەست پێکردن و کۆی کار و چالاکیەکان و بەرنامەی کار و ئامانجەکانی ناوەند بەوردی باسیان لێوەکرا .

دواتر گفتوگۆیەکی کراوە کرایەوە بۆ بەشداربوان، تا پرسیار و سەرنج و پێشنیارەکانیان بخەنە ڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، کاری ڕێکخستنی ناوەندبوو، کە تێیدا بەوردی گفتوگۆ لەسەر بەشەکانی ناوەند و ئەرکی دەستەی کارگێڕی کرا .

دەستەی نوێی سەرپەرشتی ناوەند ھەڵبژێردرایەوە و گۆڕانکاری لە دەستەی ناوەندکرا و، چەند ھونەرمەند و ئافرەت و لاو و، کەسایەتی بەتوانا لەدەستەی نوێ دەست بەکاربوون.

بەشەکان بەگوێرەی تواناو شارەزایی ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری دابەشکران و، بڕیاردرا لە دوو ھەفتەی داھاتوودا، بەرپرسی بەشەکان کار و بەرنامە و پلان و پێشنیاری ئایندەیان بۆ ناوەند، لەم ساڵدا ئامادە بکەن و گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت، تا دواتر کاریان لەسەر بکرێت.

___

ئوتۆمبێلێک منداڵێ دەکوژێت

KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانی نەمر دەکات

nusar1

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لەبەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی بەرلین دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW