KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارک کۆبووەوە

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کە تێیدا باس لە کاروچالاکی و پلانەکانیان بۆ کاری داهاتوو کران.

لە درێژەی کاروچالاکیەکانی ناوەند، ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە کاروچالاکی و ئەو پلانانەی پێشتر گفتوگۆیان لەسەرکرابوون، تاوتوێ کرانەوە، هاوکات بڕیاریش درا، کە سەیرانێک رێکبخەن.

دواتر گفتوگۆ لەسەر ئەو بانگھێشتەی ناوەند بۆ ڤیستیڤاڵی هەموو ناشۆلیستە دیاسپۆراکان کرا، کە بە چالاکیاکانی بەشداری ئەو ڤیستیڤاڵە بکەن.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، دەستەی کارگێڕی و بەڕێوەبەرایەتی جیاکرانەوە و، دەستەی کارگێڕی هەموو بەرپرسیارێتی لەسەر شان دەبێت و ئەرکەکان جێبەجێ دەکات، هاوکات دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لە راپەڕاندنیان بەشداری و هاوکاریان دەکات.

پلانی داهاتوو:

دامەزراندنی تیپێکی تۆپی پێ، کە لە تەمەنی ٦ـ ١٥ ساڵی بێت، ئەم ھەنگاوەش لەگەڵ گرووپی تۆپی پێی DANKUR دەبێت، کە ئەوانیش لەژێر چەتری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بە کاروچالاکیەکانیان دەدەن.

پڕۆژەیەکی دیکەش، کە لە پلاندایە، ئەویش پەیوەندی کردن بە چەند سیاسەتمەدارێکی کورد، کە لە سیاسەتی دانیمارك کار دەکەن، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی پێگەیاندن و ئاشناکردنی گەنجەکانمان بۆ نێو پارتە سیاسیەکان و، چوونە نێو پڕۆسەی ھەڵبژاند لە دانیمارک .

هاوکات پەیوەندی کردن بە ‌حزبە سیاسیەکانی کورد و، کردنەوەی ناوەندێکی دیکە لە دوورگەی یولەند، لە پلانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارکە.

___

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا دامەزرا

nusar1

ئۆکرانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ دانیشتن و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیا دوپاتکردەوە

nusar1

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسی چی لە باردۆخی کۆچبەر و پەنابەران دەگۆڕێت!؟

nusar1
KDC

FREE
VIEW