KDC

سويد- كۆنفراسێك لە بارەی زمانی كوردی لە ستۆكهۆلم

لە ژێر چاودیری فیدراسیۆنی كۆمەڵە كوردستانیانی سوید، كونفراسێكی تایبەت بە زمانی كوردی لە ستۆكهۆلمی پایتەخت سازكرا، و تێیدا گفتۆكۆ لەسەر پێشكەوتن و ئاستەنگەكانی بەردەم زمانی كوردی كرا، بە بەشداری دەیان پسپۆر و زمانزان و چاڵاكوان بە شێوەی فیزیكی یان ئۆنلاینیش.

كۆنفراسەكە لە دوو بەش پێكهات، و لە بەشی یەكەم سەرۆكی فیدراسیونی كۆمەڵە كوردستانیەكانی سوید كۆڤان ئامیدی باسی رەوشی زمانی كوردی لە ناو رەوەندی كوردستانی لەو وڵاتە كردو بە تێرو تەسەل هەوڵەكانی كوردستانیان و رۆڵی رێكخراوە كوردییەكانی سوید لە بارەی خزمەتكردنی زمانی كوردی خستە روو.

پاشان وزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئالان حەمە سەعید لە رێگەی ئۆنلاین سەمینارێك پێشكەشكردو تێیدا باسی وانەبیژیی بە زمانی كوردی لە هەرێمی كوردستان كرد، هەروەها تیشكی خستە سەر پرۆژەی وەزارەتی پەروەردە كە بە هاوكاری كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی جێبەجێ دەكرێت و مامۆستایان وانەی بە زمانی كوردی لە رێگەی ئۆنلاین پێشكەش بە منداڵانی كوردستان لە دەرەوە دەكەن.

هەروەها چەندین كۆر و سەمینار بە شێوەی فیزیكی و ئۆنلاین لەلایەن پسپۆران لە هەموو بەشەكانی كوردستان پێشكەشكران، كۆرگێرانیش ئەمانە بوون: شەرفخان جزیری، سوبحی ئۆزگەن، دەمهات یەلدز، جاندا عەرەفات. ولە بەشی دوەەم دا: رەمزی كەریم، محەمەد لەوەندی، گولسووم ئارتەكین، فەهمی كاكائی، مەم دوگاڵا، و بابەتەكانیان چەندین تەوەری تایبەت بە زمانی كوردی لە خۆیان گرتبوون.

___

کۆبوونەوەی بەرپرسی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوەچوو 

KDC

ناوەندی ڕەوەندی كورد خزمەتگوزارییەكی دیكەی بەردەست كرد

kurdish dc

کۆنفیدراڵیەتی وزەی هەرێم بۆ رۆژئاواو جیوگرافیای سوونە

KDC
KDC

FREE
VIEW