رێککەوتی 22.05.22 و لەڕێگای ئۆنلاینەوە، بە بەشداری تاھیر ھەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان لەگەڵ چەندین پزیشکی کورد لەسەر ئاستی وڵاتانی سوید و ئەڵمانیا و دانیمارک و بەریتانیا ئەنجام دا.
ژمارەیەکی بەرچاو لە پزیشکە بە توانا و خاوەن ئەزمونەکانی کورد لە دەرەوە، بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، کە تایبەت بوو بە ڕاوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ ئەو پزیشکانە، ئەوەش لە پێناو دروستکردنی نێتۆرکێک بۆ پزیشکانی کورد لە دەرەوەی وڵات.
بە بەشداری ئەم بەڕێزانە :
د. ئازاد نەجار
د. ئاسۆس حەسۆ میرخان
د. فریاد حەوێزی
د. لقمان ئەتروشی
د. ھێرو خۆشناو
د. سامان عەزیز
د. شوان کەریم
د. علی گۆران
د. شۆرش مورادی
دوای گفتوگۆ و خستنەڕووی ئەو خواست و بەرنامەی، کە ئامانجی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییە بە کۆکردنەوەی پزیشکانی کورد لە تاراوگە و دروستکردنی پەیوەندییەکی پتەوی نێوانیان، بەخۆشحاڵیەوە وەرگیراو و بڕیاردرام کە کاری لەسەر بکرێت و، لە ئایندەشدا درێژە بە کۆبوونەوەکان و بەرفران بوونیان بە ھاتنە ناوەوی پزیشکەکانی دیکەی کورد لە وڵاتانی جیاواز بدرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێ زیاتر سوود لە ئەزمون و توانای ھەمووان وەربگیرێت.
جێی باسە، پڕۆژە و پلانەکان و ستراتیژیەتی گشتیش بۆ ئەو ھەنگاوە، گفتوگۆی لەسەر کرا و چەند خاڵێکیش بوونە بنەمای کارکردن و بەردەوامی.
بێگومان ئەمە دەست پێکەو دەرگا واڵایە بۆ بەشداری ئەو پزیشکە کورد پەروەرو نیشتمان پەروەرانەی دەیانەوێ لە ھەنگاوەدا بەشداری کارایان ھەبێت