KDC

ئەڵمانیا: ئیدریس عومەر سیمینارێك لە بارەی كتێبی خۆی (كورد و تیرۆر) پێشكەش دەكات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا، بە ئامادەبوونی دەیان كەسایەتی رۆشنبیر و چالاكوانی كوردستانی، لە بارەگای سەرەكی خۆی لە شاری دۆسلدۆرف، سیمینارێك بۆ نووسەر و لێكۆڵەر ئیدریس عومەر سازكرد و، تێیدا باسی لە ناوەڕۆكی دوایین كتێبی خۆی (كورد و تیرۆر) كرد، كە بەم دواییانە بە زمانی عەرەبی بڵاوبووەتەوە.

ئیدریس عومەر بە گشتی بەشەكانی كتێبەكەی خۆی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو و ئاماژەی بەوەدا، کە تیرۆر هەموو جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە، بەڵام لە بەرامبەریشدا رۆڵی كورد لە بەرگریكردنی دژە تیرۆر، سەرنجی هەموو جیهانی راكێشاوە، بەتایبەت دوای ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هاوشێوەكانی، ناوچە كوردییەكانیان كردە ئامانجی سەرەكی خۆیان.

لە سیمینارەکەدا نووسەر ئەوەی دوپاتكردەوە، كە دەبێت چەندین لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی زانستی بۆ شیكردنەوەی رۆڵی رژێمەكانی دەوروبەر لە پشتگیری و هاندانی تیرۆریستان بۆ پەلاماردانی دەسكەوتە كوردییەكان بکرێن، وتیشی: “قسەیەكی سەرۆك مەسعود بارزانی لە كتێبەكەیدا (بۆ مێژوو)، سەرنجی راكێشام، كە تێیدا دەپرسێت بۆ داعش لەناكاو هێرش و پێشكەوتنەكانی خۆی بەرەو ناوەڕاست و باشووری غێراق راگرت و، رووی لە ناوچە كوردستانییەكان كرد”؟ ئیدریس عومەر ئەو رستەیەی سەرۆک بارزانی بە هۆکار و هەوێنی دەستپێکردنی كتێبەی دەزانێت.

كتێبی (كورد و تیرۆر) لە چوار بەش پێكدێت، لە سێ بەشدا بەگشتی باس لە چەمكەكانی تیرۆر و ناوەڕۆكی هۆكارە ئایینی و ئایدیۆلۆژییەكان و شیكردنەوەی پەیوەندی نێوان توندڕەوەی و تیرۆر دەكات، نووسەر هەروەها چەندین نموونەی رێكخراوە تیرۆریستیەكانی جیهانی خستۆتەڕوو، هەروەها بە فراوانیش باسی (تیرۆری دەوڵەت) دەكات، كە تێیدا رژێمە دەسەڵاتدارەكان مامەڵەی تیرۆیستیانە لەگەل هاوڵاتیانی خۆیان دەكەن و، پەیوەستبوونی تیرۆری دەوڵەت بە تیرۆری رێكخراوەكانەوە، تێیدا بە نموونە باس لە تیرۆری رژێمی بەعس لە سوریا دەكات.

شایەنی باسە، ئيدريس عومەر لەدایكبووی ساڵی 1967ی شاری دێركی رۆژئاوای كوردستانە، لەساڵی 1986 كاتێ لە پەیمانگەی میكانیك لە سوریا قوتابی بووە، بەهۆی چالاكی سیاسی لە خوێندن دووردەخرێتەوە، ماوەی چوار ساڵ لە 1992 تا 1996 زیندانی سیاسی بووە لە گرتووخانەی سێدنایای دیمەشق، لەساڵی 2002ەوە لە ئەڵمانیا دەژیت و ماستەری لە زانستە سیاسییەكانی ئەكادیمیای عەرەبی لە دانیمارك وەرگرتووە، چەندین ڵێكۆڵینەوە و وتاری لەبارەی پرسی كورد بڵاوكردووەتەوە، پێشتریش كتێبێكی دیكەی بە زمانی عەرەبی و بە ناونیشانی (سوریا… لە بنپێكردنی سیاسی بۆ كارەساتی مرۆیی) ساڵی 2016 بڵاوكردووەتەوە.

شێروان ئیبراهیم

___

هێزەکانی چیچان ئامادەکاری بۆ هێرش نوێ دەکەن

nusar1

ئێران لە هەشتی مارسی ساڵی پارەوە تا ئێستا چەندین ژنە کوردی چالاکوانی دەستگیر کردووە 

KDC

هەولێر: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە مەراسیمی چلەی کەریم ئەحمەد دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW