KDC

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی و شاندی یاوەری سەردانی وەزارەتی رۆشنبیرییان کرد

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری، سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و، لەلایەن بریکاری وەزارەتەوە پێشوازیان لێکرا.

ئەمڕۆ تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی و شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و هەورامان عەلی تۆفیق، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و مەمێ مەمۆ بەرپرسی ناوەنی ڕەوەندی کوردستانی-رووسیا و، سەلام کوردە ئەندامی لیژنەی چاودێری کۆنفدراسیۆن، سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و، لەلایەن دکتۆر سالار عوسمان، بریکاری وەزارەت، پێشوازیان لێکرا.

لەمیانەی سەردانەکەشدا، لەلایەن شاندەکەوە، باسیان لەو کاروچالاکی و پڕۆژانە کرد، کە لە دوای بەستنی یەکەمین کۆنگرەی ناوەندەکەوە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە بەشداری سەرۆک بارزانی کرد، هاوکات تیشکیان خستە سەر پڕۆژەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، کە لە بواری رۆشنبیری و فەرهەنگی و هونەری، کە خزمەت بە گەلی کوردستان دەکەن، بتوانن پێکەوە لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری هەماهەنگیان بۆ ئەو پڕۆژانە هەبێت، لای خۆشیەوە بریکاری وەزارەت خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئامادەیی خۆیشی بۆ ئەو بەرنامە و پڕۆژانە دەربڕی، کە لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە کاریان بۆ دەکرێت، تا دەرئەنجامێکی باش و سوودبەخشیان هەبێت

___

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

چەند کارێکی شێوەکاری کورد حوسێن کاکەیی لەسەر (پوولی پۆست )ی فەرمی بەلژیکا

nusar1

كچێكی ئێزیدی دوای سێ ساڵ لە  رفێندرانی رزگار دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW