KDC

ئەڵمانیا – ‎جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک کرد

بەمەبەستی رێزگرتن لە قارەمانییەتی و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە، چاڵاكیێكی فراوان لە شاری بوخوم لە ئەڵمانیا سازكرا، و تێیدا جێگری سەرۆكی كونفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی سمینارێك پێشكەشكرد.
چاڵاكییەكە لەلایەن هەر یەك لە دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە، كونفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی، لیژنەی ناوەچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ویلایەتی باكوری راین رێكخرابوو و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی كوردستانیان وكەسایەتی جیاجای كورد و ژمارەیەك كەسایەتی ئەڵمان بەرێوەچوو، و تێیدا پێشانگایەكی فۆتۆگرافی و فیلمێكی دیكۆمێنتاری لە بارەی قارەمانییەتی پێشمەرگە نمایشكران لەگەل پێشكەشكردنی چەندین سیمینار و وتە.
لەم بارەویەوە جێگری سەرۆكی كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی هەورامان عەلی تەوفیق سیمینارێكی پێشكەش كرد و تێیدا باس لە رۆڵ و بەرخۆدانی داستانەیی پێشمەرگە كرد، و دووپاتی كرد كە كۆنفیدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی هەول دەدات لە چەندین دەزگا و ناوەندە بیانی و ئەورۆپییەكان رۆڵی ئەم هێزانەی كە لە جیاتی هەموو جیهان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەكەن بەرچاو بكەن بە مەبەستی بەدەستخستنەوەی پشتگێری جیهانی زیاتر بو ئەم هێزانە، و وتی: ناوی پێشمەرگە لە ناخ و ویژدانی هەر كوردێك دا هەیە، بەڵام لەم چەند ساڵی رابردوودا ئیتر لە هەر شوێنێكی جیهان كە باس لە شەری دژە تیرۆر دەكرێت ناوی پێشمەرگەش دێت.
شایەنی باسە لە كۆتایی چاڵاكییەكەدا چەندین پێشمەرگەی دێرین خەڵات كران، و دواتریش كتێبی سەرۆك بارزانی (بۆ مێژوو) و ژمارەكانی گۆڤاری سەنگەر و پێشمەرگە وەكو دیاری و رێزگرتن پێشكەش بە ژمارەیەك سیاسەتمەدار و رۆژشنبیر و چاڵاكوان و هونەرمەندی كوردستانیش كران.

___

پەیامی پیرۆزبایی عەلی عەبدولڕەحمان رەسوڵ

KDC

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سویسرا سەردانی باڵوێزی ئێراقی فیدڕاڵ لە شاری بێرن دەکەن

nusar1

ئاگاداری بۆ دایک و باوکانی دیاسپۆرا منداڵەکانتان بۆ کۆرسی سێیەمی فێرکردن و نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی تۆمار بکەن

KDC
KDC

FREE
VIEW