KDC

بە ڤیدیۆ : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە چالاکییەکیان لە ئەڵمانیا سازدا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئەڵمانیا و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە و، لیژنەی ناوچەی دوسلدۆرفی پارتی دیموکراتی کوردستان، چالاکییەکیان بە ناونیشانی (پێشمەرگە ئاشتی و ژیانی پاراست) و، بە بەشداری چەندین کەسایەتی بیانی و پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە و ژمارەیەکی زۆری کوردانی پارچە جیاوازەکانی کوردستان، لە شاری بوخۆم سازدا.

هەردوو ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئەڵمانیا و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە و لیژنەی ناوچەی دوسلدۆرفی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەستان بە سازدانی چالاکییەک بە ناونیشانی (پێشمەرگە ئاشتی و ژیانی پاراست) لە شاری بوخۆمی ئەڵمانیا، کە تێیدا ژمارەیەکی زۆری کوردانی پارچە جیاوازەکانی کوردستانی دانیشتووی ئەو وڵاتە و، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و،چەندین کەسایەتی بیانی و ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیاش تێیدا بەشدار بوون.

جێی باسە، لە چالاکییەکەدا، وتاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەلایەن هەورامان عەلی تۆفیق جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان و بەرپرسی بەشی راگەیاندنی ناوەند، خوێندرایەوە، هاوکات پێشانگایەکی وێنەیی و فیلمێکی دیکۆمێنتاریشیان لەسەر بەرگرییەکانی پێشمەرگەی کوردستان دژ بە هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش نمایش کران، ئەوەش وەک پەیامێک لەسەر قوربانیدانی پێشمەرگە بە ئامادەبوان بە تایبەت، بە گشتیش بۆ دەرەوە.

___

ئۆکرانیا ،ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە لەندەن لەلایەن مامۆستا موشیر بانگهێشت کران

KDC

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1
KDC

FREE
VIEW