KDC

پەرلەمانتارێكی ئەڵمانی سەردانی ئۆفیسی ناوەندی رەوەند دەكات

ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەسەر لیتی سۆسیال دیموكرات SPD هێلگی لیند سەردانی ئۆفیسی سەرەكی ناوەندی رەوەندی كوردستانی – ئەڵمانیا لە شاری دۆسڵدورف كرد و لەلایەن پەرپرسی ناوەندەكە كەژال دەروێش و ئەندامی بەرێوەبریی ناوەندەكە شەڤین حاجۆ پێشوازی لێكرا.
.
لە دیدارەكەدا باس لە رەوشی پەنابەران لە ئەڵمانیا بە گشتی و رەوەندی كوردستانی بە تایبەتی كرا، و هەر یەك لە كەژال و درەوێش و شەڤین حاجۆ كار و چاڵاكی و پرۆژەكانی ناوەندی رەوەندی كوردستانی بۆ پەرلەمانتاری میوان خستە روو.
لای خۆشییەوە هێلگی لیند خۆشحالی خۆی دەربڕی و رایگەیاند، چاڵاكییە مەدەنییەكانی رەوەندە بیانییەكان رۆڵێكی گەورە لە پرۆسەی ئینتەگراسیۆن و پەرپێدانی وشیاری مەدەنیدا دەبینن.
لە دیدارەكە دا هەردوو لا جەخت لەسەر هاوكاریكردن و كاری هاوبەش لە ژمارەیەك پرۆژە لە ماوەی داهاتوودا كرد، بە تایبەت ئەو پرۆژانەی پەیوەستن بە كاروباری كۆچبەر و پەنابەرانەوە.
لەلایەكی دیكەوە گفتوگۆ لەسەر رێكخستنی سەردانی شاندێكی ناوەندی رەوەندی كوردستانی بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا كرا، كە بریارە بەم نزیكانە جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەوەی شاندی ناوەندەكە چەندین پرسی تایبەت بە بەنابەران و رەوەندی كوردستانی لەگەل ئەندام و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناو پەرڵەمانی ئەلمانیا گفتوگۆ بكات.
شایەنی باسە، لە كۆتایی دیدارەكەدا هێلگی لیند بەڵینی دا تا پێ دەكرێت لەگەل ناوەندی رەوەندی كوردستانی هاوكار دەبێت، بە تایبەت لە رووی پرسی پەنابەران.

___

بارەگای بارزانی خەڵاتی خانمە کوردێکیان کرد

nusar1

بەرپرسی ناوەندی لەندەن سەردانی بارەگای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW