KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دووەم ئێوارە کۆربەندی (ئینتیمای نیشتمانی )سازکرد

دوێنێ ئێوارە لەدووەم زنجیرە کۆربەندی ڕاگەیاندی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشێوەی ئۆنلاین لە ڕێگای پرۆگرامی ZOOM لەلایەن پێشکەشکەری بەتوانا خاتوو شوعلە پێشکەشکرا


یەکەم تەوەری پرۆگرام بە میوانداری. بەڕێز بەختیار زەنگەنە لەبواری ئینتیمایی تاک لە کۆمەڵگەدا
سەرەتا بەڕێزیان باسێک لەسەر جوگرافیای کوردستان باس کرد ،کە ئەرکی تاکە زانیاری گرنگی لەسەر جوگرافیایی خاکی بە وردی بزانێت ،هەندەرێکی سەرەکی پەیوەست بوونە بە نیشتمان


لەبەشێکی تر باسی شوناسی تاکی پیەوەست بە نیشتمان شیکردەوە ،کە لە چەند خاڵێکدا شرۆڤەی کرد ،دواتر باسی لە کەسایەتی کەسی پەیوەستبوون بەنیشتمان داڕشت ،کە ورەبەرزی وشانازی کردن بە کەلتور وشوناسی خۆی ،بەهێزی و ورەبەرزی نیشانەی بەرزی ئەو ئیتیماییە کە هەیەتی
لەکۆتایی باسکەیدا ئینتیمای تاك لە کۆمەڵگادا و گەڕانەوەمان بۆ ئینتیمایی کورد و کوردستان و خاك کە بەهایەکی گرنگی هەیە لەم کاتەدا و خاك لە زۆر شتی بەهاترو گرنگترن ، چونکە برینەکانی مرۆڤ و ئازارەکانی چارەسەر دەبن ، بەڵام لەدەست دانی خاك ئەستەمە
دواتر لەلایەن ئەندامانی کۆربەند سەرنجی و تێبینیان لەسەر بابەتەکە خستە ڕوو


بەشی دووەمی بۆ خاتوو خانزاد سەعید عەلی لە بواری ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا بوو
سەرەتا بەڕێزیان کورتەیەکی لەسەر پەیوەستی نیشتیمان شیکردەوە و دواتر ئاستی ڕاگەیاندی کوردی کرد بە چەند قۆناخێک ،کەرێگەری لە سەر کۆمەڵگەیی کوردی و ئەو هەستە نیشتیمانییە لە ڕێی ڕاگەیاند هەست و جۆشێکی لەسەر ئیتیمابوون بە خاک کاریگەری هەبوو
هەروەها بەراوردێکی لە نێوان قۆناخەکانی ڕاگەیاند لە سەردەمە جیاوازەکان لەگەڵ گەشەسەندی تەکنەلۆجیاو پەیداوبوونی شێوازێکی نوێ لە بواری میدیایی دیجیتاڵ شی کردەوە و کایگەرییە ئەرێنی و نێگەتیفیکانی ڕوون کردەوە

بەشێکی تر باسی ی لە گرنگی ڕاگەیاندنی سەربەخۆی و نیشتیمانی کرد لە ناوەوەو دەرەوەی ووڵات و گرنگی ئینتیمایی مرۆڤ و ڕەنگ دانەوەی لە ڕاگەیاندنەکاندا شرۆڤەکرد

تەوەری سێیەمی کۆربەندەکە بۆ بەڕێز ئاسۆ پیرۆتی لە بواری ئینتیمای نیشتمانی تاکی کورد لە تاراوگەبوو
سەرەتایەیەک قۆناخەکانی پەیوەست بوونی مرۆڤ بە کۆچ جیاکردنەوەی ئەم سەردەمانی بەچەند سەردەمێک لەڕێڕەوی ژیانی کۆچی ڕوونکردەوە ،بەراورد بە ژیانی کۆچبەرانی وڵاتانی نێو ئەرووپا چۆنیەتی ئینتیمایی نیشتمانی لای تاکی کورد لە تاراوگە نیشابدات

بەشێکی تری باسەکەی تیشکی خستە سەر تاراوگەو ئینتیمایی نیشتیمانی تاکی کوردو وورد بونەوە لە هۆکارەکانی گرژی تاکی کورد لە تاراوگە وهێوربونەوەی بۆ گەڕانەوەی لە هزری نیشتیمانیدا .
نامۆ بوون و کاریگەری جێگەیی و گرنگی ئاڵای کوردستان لە لایەن تاکی کورد لە تاراوگە خستنە ڕوو.
بەشی چوارەمی کۆربەند بۆ بەڕێز هەوار خان لە بواری پەروەرەدەو خێزان بۆ ئینتیمایی نەتەوەیی

پاشان خاتوو هەوارخان باسێکی لەسەر پەروەردەی خێزان بۆ ئینتیمایی نەتەوەیی خستە ڕوو کە ماڵبات و خێزان قەڵایەکی گەورەیە بۆ دروست کردن و هۆگربوون لە نێو خاك و نیشتیماندا و سەرکەوتوویی تاك ئەو خێزانانەیە کە هەنگاوی سەرکەوتن دروست دەکات ، گرنگی تاك لە نێو کۆمەڵگادا و ئەکتیڤ کردن و هاندانیان بۆ بەرەو دروست کردنی متمانە و کەسایەتی سەربەخۆیی لەنێو کۆمەڵگادا ، پێویستە دایکان و باوکان و منداڵەکانیان فێری مێژووی شۆڕشی گەلەکەمان و پیرۆزی ئاڵای کوردستان چەند بەنرخە بۆ ئەوەی ڕەهەندێکی نیشتیمان پەرەوەری بێتە کایەوە .
لەنێو وێبینارەکەدا پرسیارو تێڕانین ئاڵووگۆڕ کرا و سەرەنجی ووردیان لەسەربابەتەکان خستە ڕوو ، زۆرێك لە ئامادەبوان پرسیارو تێڕوانییان لەو بوارەوە خستە ڕوو

___

بزانە دەوڵەتی یاسا پێی وایە ئەمجارە سەرۆککۆمار بۆ کێ دەبێ

KDC

ئەڵمانیا سوورییەکی هاوسۆزی داعش بەپلانی هێرشی تیرۆریستی دەستگیر دەکات

KDC

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW