KDC

کۆبوونەوەیەک بۆ دامەزراندنی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە رووسیا و وڵاتانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەنجام درا 


دوێنێ ئێوارە، بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە بەشداری چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و چالاکوان و رۆژنامەنووسانی رووسیا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو، کۆبوونەوەیەک بۆ دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتانە و لەڕێی ئۆنلاینەوە بەڕێوەچوو.
ئێوارەی دوێنێ، رێککەوتی 30.07.2021 لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی بەڕێی ئۆنلاین لەگەڵ بەشێک لە کەسایەتی ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لە ڕووسیا و وڵاتانی پێشووی نێو یەکێتی سۆڤیەت، سەبارەت بە دامەزراندنی نزیکەی 8 ناوەند ئەنجام درا، کە تێیدا بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن، وەک، کۆڤان ئامێدی و د. نورەدین خۆشناو و، مەمی مەمۆیی و، سازان گورون و، ھەورامان عەلی تۆفیق، تێیدا بەشداربوون.
جێی باسە، ڕوونکردنەوە لەسەر کار و خەباتی کۆنفدراسیۆن و بەرنامە و پڕۆژەکان و، گرینگی دامەزراندنی ناوەندەکان باسیان لێوەکرا و، دواتر بەشداربووان بۆچوون و سەرنجی خۆیان نیشاندا و، دواتر بڕیار درا، کە ئەو کۆمیتەیە بەردەوامی بەکاری خۆیی بدات و لە ئایندەیەکی نزیکدا، ناوەندەکان دابمەزرێنرێن. ئەم بەرێزانەش لە بەشداربووانی ڕوسیاو یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو
‏Garîk Mamoyan. Ji Yaroslavl
‏Rustam Şamîlov. Ji Kirosnadar
‏Ferîk Ozmanîyan. Ji Kavkasîya bakúr
‏Bela Stûrkî Ji gurcistan
‏Titalê Kerem. Ji Ermenîstan
‏Avcî Alîyêv. Ji Qirgizistan

نارین ناردۆڤ وەک ئەندامی ئەو دەستەیە بەڵام ھۆی کاری تایبەتەوە نەی توانی بەشداربێت . Narîna Nadîrova. Ji Qazakîstan

___

ناتۆ داوالە ڕووسیا دەکات دەستبەجێ سەربازەکانی لە ئۆکرانیا بکشێنێتەوە

nusar1

دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران

KDC

کاروچالاکیەکانی مانگی 5ی ساڵی 2024 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC
KDC

FREE
VIEW