ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لە پێناو زیاتر خزمەتکردن و دانانی پلان و بەرنامە نەتەوەییەکانی، ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی دامەزراند، ئەوەش بەمەبەستی توێژینەوەی زانستیانە لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.
دامەزراندنی ناوەندی لێکۆڵینەوە یەکێکە لە پڕۆژە هەرە گرینگەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، کە بتوانێ کار توێژینەوەی ورد و زانستی لەسەر کار و پڕۆژەکانی پەیوەست بە کوردانی تاراوگە بکات، تا بتوانێ خوێندنەوە و رێچکەیەکی زانستی بۆ پرسە سیاسی و، ئابووری و کۆمەڵایەتی و، رۆشنبیری و کلتوری دابنێت.
ناوەندی لێکۆڵینەوەکە بەگوێرەی یاساکانی یەکێتی ئەوروپا تۆمار دەکرێت و ، خۆیشی بە ماڵی هەموو ئەو کەسانە دەزانێت، کە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی دەکەن، هاوکات دەستی بەشداری و هاوکاری بۆ سەرجەم کوردانی دەرەوەی وڵات درێژ دەکات، تا پێکەوە بتوانن سوود لە هێز و توانای یەکتر وەربگرن.
جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بانگهێشتی سەرجەم کوردانی دیاسپۆرا دەکات، کە پاشخانی زانستی و ئەکادیمیان هەیە، دەتوانن بۆ سەرخستنی ناوەندی لێکۆڵینەوە بەشدار بن و، لە رێی ئەو لینکەی خوارەوە پەیوەندی بکەن:
hawarbazyan2000@gmail.com

