نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێورەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتوکێکی دکتۆر فەتحی مەلاعەلی مودەریس دەکات


دوێنێ پێنج شەممە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ،لە هۆڵی شەهید مەهدی خۆشناو ،موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی پەرتوکی نوێی دکتۆر فەتحی مەلا عەلی مودەڕیس کرد


پەرتوکی نوسەر بەناونیشانی (ڕۆژهەڵاتناسی )خوێندنەوەیەک له ڕوانگەی جیهانگیرییەوە، نووسینی ئەم پەڕتووکانە له سەردەمی ئێستا دا زۆر گرینگە و ئێمەش دەبێ وەک ئەزموون وەرگرتن بەشێک بەناوی ڕۆژئاواناسی له زانکۆکانمان بکەینەوە و وانە و دەرس وەرگرین له هۆکاری سەرکەوتنی ئەم وڵاتانەی کە دنیای هاوچەرخ لەژێر هەژمونی و کۆنترۆڵی هێزی ئەواندایه، بێ شک ئەوان له کۆنەوە بەم بەشه ڕۆژهەڵاتناسییەی لای خۆیان دایانناوە زۆر شتی کاریگەر و باشمان لێ فێر بوون و ئیمەیان له کۆنەوە هەڵسەنگاندووە، ئەرکە میللەتی کوردیش بەم ڕوانگەیه بڕوانین لەوان تا پەند وەرگرێ له مێژووی خۆی و دەوڵەتانی بێگانە.
جێی باسە ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەم پەرتووکە لەلایەن یەکێتی نوسەرانی کورد لقی هەولێر ڕێکخرابوو ،لەگەڵ نوێنەرانی حکومی ،لایەناکان ، ڕێکخراوەکان و ژمارەیەکی زۆر نوسەران و خوێنەران ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون