KDC

بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا

بەمەبەستی دامەزراندنی بەشی پەیوەندییەکان و لۆبی کردن و، بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و تێیدا ئەو بەشە و کار و بەرنامەکانی دامەزران و دیاری کران.

دوێنێ شەو بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و وەک سەرپەرشتیاری بەشی پەیوەندییەکان، یەکەم کۆبوونەوەی بەشی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا، کە تێیدا بۆ ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی وڵاتانی ئەوروپا بەشێوەیەکی تایبەت، کە بەشێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری و نوێنەرایەتی ناوەندی وڵاتەکان و بەرپرسی بەشێکی ناوەندەکان و نوێنەرایەتیەکان بەشداربوون .

بەگوێرەی بەرنامە و کاروپلانی کۆنفدراسیۆن لە دامەزراندنی بەشەکانی و کارکردن بەو پلانە، بەشی پەیوەندییەکان وەک بەشێکی گرینگ و کاریگەر ھەنگاوی پراکتیکی بۆ نرا و، لە یەکەم کۆبوونەوەی خۆیدا، بەفەرمی دامەزرا، لەم کۆبوونەوەیەدا، دوای یەکتر ناسین و کورتەیەک لەسەر کار و بەرنامە و ئایندەی بەشی پەیوەندییەکان، هاوکات ڕێکخستنی کارەکانی خۆی لە سنووری وڵاتەکان و، دروستکردنی تۆڕێکی پەیوەندی دروست بە ئاڕاستەی لۆبیکردن و، ئەو ڕێچکە دروستەی لە بواری پەیوەندی بۆ بەرژەوەندی پرسە نەتەوەییەکان و، ناساندن و گەیاندنی پرسەکانی جینۆساید و، ئەو زوڵمەی لە کورد دەکرێت لە تەواوی کوردستان و لە تاکی کورد، بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاشنا بکرێن و، پشتیوانی دۆزە ڕەواکەی بکرێت، بێگومان ئەمە ھەنگاوی یەکەمە لەسەر ئاستی ئەوروپا و، دواتر لەسەر ئاستی ئەمەریکا و کەنەداو ئوسترالیا و، ڕوسیا و، ئاسیا، ئەم ھەنگاوە درێژەی دەبێت.

بەشداربوان بە پێشنیار و پرسیار و روانگەی خۆیان خستەڕوو و، چەندین بابەت گفتوگۆیان لەسەر کرا و، دواتر بڕیاری ئەوەش درا، کە لە شەش ھەفتە جارێک کۆبوونەوەکان بەردەوامیان ھەبێت، ئەوەش بەمەبەستی گۆڕینەوەی بیروڕا و داڕشتنی بەرنامە و پلانی کارکردن.

___

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید لە مزگەوتەکان توڕەیە و یاساکان توندتر دەکەن 

KDC

کۆپ 26 : 90 وڵات بە کەمکردنەوەی دەرهینانی میسان بە ڕێژەی 30٪ تا ساڵی 2030 ڕێکەوتن

KDC

هاوڕێی باش گەوهەرە

nusar1
KDC

FREE
VIEW