KDC

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕەوەندی کوردستانی ڕاپرسییەک لەبارەی پرۆژەی فێربوونی زمانی کوردی دەکا

لەگەڵ بەکۆتاهاتنی یەکەم خولی فێربوونی زمانی کوردی وەک چالاکییەکی دیاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ منداڵانی تاراوگە و بە هاوکاریی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەو پێوەندییەدا ڕاپرسییەکی ئاشکرا بەڕێوەدەچێ تا ناوەندی لێکۆڵینەوەی رەوەندی کوردستانی بتوانێ وردتر و بەرفراوانتر هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی و فرەلایەن بۆ ئەو پرۆژەیە بکات و ئەنجامەکانی بخاتەوە خزمەت پێشخستنی ئامانجە سەرەکییەکانی هەر لە سازکردنی نەوەیەکی کورد کە ئاشنا بێ بە زمان و خاک و شوناسی نەتەوەییی خۆی.
ئێستا کە ئامادەکاری و ناونووسین بۆ خولی دووەم دەستی پێکردووە، داوا لە ئێوەی بەشدارانی خولی یەکەم و کەسوکاری فێرخوازان و تەنانەت رۆشنبیران و کوردانی دەرەوە دەکەین لە رێگەی لینکی خوارەوە هەڵسەنگاندن بۆ کارەکان بکەن و سەرنج و پێشنیازی ئێوە دەکەینە هەوێنی کاری داهاتوومان و بەردی بناخەی گەیشتن بە ئامانجە گەورەکان.
بۆیە ھیواخوازین ئێوەی بەڕێز بەتایبەت بەشدارانی خولی یەکەم بە بەشداریتان لەم ڕاپرسیەدا بەشێک بن لە سەر خستنی پرۆژەکانی فێربوونی زمانی شیرینی کوردی.
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن بەشداری ئەو ڕاپرسیە بکەن:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSfknOryDjS6bYRZUaDfHdoWbn7sGMUDRpqDYxQrBgMTmQ0XJw/viewform

___

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری دووەم دیداری (شێخی شاعیران )دەکات

nusar1

گووگل:وێنەی گۆڕستانی فرۆکەکانی ئێران دەگرێت ،کە بەهۆی سزاکانەوە لە کارکەوتوون

nusar1
KDC

FREE
VIEW