KDC

ئەمەریکا: دامەزراندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشتن

رۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی ٩ی٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشنتن بە فەرمیی دامەزرا.


سەرەتای کۆبوونەوەکە، نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پاش سپاس و پێزانین لە دڵسۆزی رەوەندی کوردستانی لەو دەڤەرە، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کردو هەروەها لەسەر بەرنامەو پرۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئاستی جیهان بەگشتیی، ئەمریکای باکوور، ئەوروپاو رووسیا بە تایبەت بە وردی قسەی کردو لەم بەستێنەدا بە پێداگەییەوە باسی لەوە کرد ناوەندی رەوەندی کوردستانی وەکوو ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ بۆ خزمەت بە دۆزی کوردستان کار دەکات ، و ناوەندەکە هەوڵ دەدات کۆکەرەوەی زۆرترین رێژەی کوردستانیان بێ بۆ خزمەتی دۆزە ڕەواکەمان و لەم بوارەدا بە بەرنامە کار دەکات ،تاکو رەوەندەکەمان بە شێوەیەکی سەردەمیانە کەڵک لە بوارو دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرێت و لەو سیستەمانەداو لە بوارە جیاوازەکاندا کاراو چالاک بێت.


دواتر ئامادەبووان وێرای پێشوازی و دەربڕینی خۆشحاڵی لە دامەزرادنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی و کارو پرۆژەکانی کۆنفدراسیۆن، هاوکات بۆ باشتر بەرێوەچوونی کارو چالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشنگتن باسیان لە ئەزموون و روانگەکانی خۆیان کرد.
ئەوجار لە بڕگەیەکی دیکەی قسەو باسەکاندا رەحیم رەشیدی وڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوەو دیدو بۆچوونەکانی ئەندامای رەوەندی كوردستانی بە ئەرێنی و دڵسۆزانە شرۆڤە كرد.
پاشان ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشنتن هەڵبژێردران تاکو ئامادەکاری بۆ گرتنی کۆنفرانسی رەوەندو هەروەها پرۆسە یاساییەکانی ناوەند لەو ولایەتە لە ژێر ڕێنوێنی و. راسپاردەكانی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی ببەنەپێشەوە.


تیمی بەرێوەبەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشنتن بریتییە لە:

١. عەبدولكەریم عوسمان شەمدین
٢. نزار حەسەن عەلی
٣. ساڵح زێباری
٤. شەریف سلێمان تاهیر
٥. مەحموود عەبباس
٦. سەباح جەمیل
٧.شاكر مەحموود
٨. ئەلیاس سەیدۆ
٩. عەمار حسین علی

هەروەها لەو کۆبوونەوەدا عەبدولكەریم عوسمان شەمدین وەکو سەرۆک و نزار حەسەن عەلی بە جێگری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشنتن هەڵبژێردران.

___

پۆڵەندا: کۆچبەران شێوازی دیکە بۆ تێپەڕاندنی سنوور بەکار دێنن

KDC

کۆشکی سپی پیرۆزبایی لە عێراق دەکات

KDC

پۆتین :بێشک ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئۆکرانیا بەدیدێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW