KDC

تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی روسیای کوردستان24 کرد

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی کوردستان24 لە روسیا کرد و، پێکەوە باس لە هەماهەنگی نێوان رەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە و کوردانی کرا.

ئەمڕۆ۱۳ی ئەیلولی ۲۰۲۲ تاهیر هەورامی بەرپریس دیسکی رەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆژنامەوان و راگەیاندنکار خۆشەوی محەمەد، بەرپرسی نووسینگەی روسیای kurdstan 24ی کرد.

جێی باسە، کۆبوونەوەکەدا، باس لە هاوکاری و هەماهەنگی نیوان ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە روسیا و کوردستان24 کرا، ئەوەش بۆ زیاتر گرینگی دان بە ڕۆڵ و کاریگەری رەوەندی کوردستانی لەو وڵاتەوە و، زیاتری هەماهەنگی و هاوکاری کوردانی ئەوێ.

___

یەکێتی ئەوروپا ئامادەکاری بۆ سەپاندنی سزاکانی سەر بیلاروس دەکات، مینسک هۆشداری دەدات

KDC

هەوڵی دامرکاندنەوەی ئاگری دارستانەکەی مێرسین دەدرێت

KDC

ناوەندی کەنەدا پێداویستی بۆ مانگرتوانی بەردەم پەرلەمانی ئەو وڵاتە دابین دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW