ڕۆژی شەممە لە شاری زیورخ گردبوونەوەی کوردانی سویسرا لە دژی کوشتنی کچە کوردی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی 22ساڵ و پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەڕێوەچوو


گربوونەوەکە بەبەشداری ژمارەیەکی زۆری کوردانی هەر چوار پارچە کوردستان بەڕێوەچوو ،ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسراش وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی بەشداری لەو خۆپیشاندانە کرد
جێی باسە کوردانی سویسرا بەنیازن ڕۆژی دوو شەممەش 26.05.2022 گربوونەوەیەکی کوردستانیانە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە شاری جنێف کاتژمێر 14:00 لەبەردەم بارەگایی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێکبخەن