ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەریەکە لە وڵاتەکانی سوید و دانیمارک و ئەڵمانیا، بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە رژێمی ئێرانی فاشیست و توندوتیژییەکانی دژی ئافرەتان و مرۆڤایەتی کرد.




ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەمەبستی ئیدانەکردنی کوشتنی ژینا ئەمینی و، سەرجەم توندوتیژییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەریەکە لە وڵاتەکانی سوید و دانیمارک و ئەڵمانیا بەشداری خۆپیشاندانەکانیان کرد.




جێی باسە، لە وڵاتی سوید، خۆپیشاندانەکە لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت ئەنجامدرا و، لە دانیماریکیش، لە کۆپنهاگن و، لە ئەڵمانیاش لە شاری کۆڵن بەڕێوەچوو.

