KDC

نەرویج : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی نامەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی نامەی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیران و، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکی حیزبی سۆسیالیستی چەپ(SV) و، ڕێکخراوی لێبوردنی مافی مرۆڤی نەرویجی کرد و، ئەوانیش کوشتنی ژینا ئەمینی و هاونیشتمانانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان ئیدانەکرد.

وەک ئاگادارن بە داخەوە ڕۆژی 16سێپتێمبەر، کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی، ژینا ئەمینی لە تاران لەلاێەن پۆلیسی بەناو “ئەخلاقەوە” بێتاوان شەهید کرا. شەهیدکرانی ژینای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی کورد و سەرجەم خەڵکی ئێران، تا ئێستاش ناڕەزاێەتییەکان هەر بەردەوامە و شەهید و بریندار و بەندکراوی زۆری لێکەوتووەتەوە.

لەم پەیوەندیەدا ناوەندی رەوندی کوردستانی-نەرویج چەندین چالاکی دیپلۆماسی ئەنجامدا و، توانی حزبی سۆسیالیستی چەپی نەرویج (SV)بێنیتە سەر هێڵ و، لەگەل چەندین ئەندام پەرلەمان و ڕێبەرانی ئەم حیزبە، ئەوەش بۆ ئیدانەکردنی ئەو کردەوە دژە مرۆڤییە پەیوەندی بگرێت و نامە ئاڕاستەی وەزیری دەرەوە و کۆمسیۆنی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی پەرلەمانی نەرویج بکات و، سەرنج و پاڵپشتی ئەوان بۆ ئەم پرسە ڕابکێشێت.

سەرۆکی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ(SV) و چەندین ئەندام پارلمانی ئەم حیزبە لە وڵامی نامەی ناوەندی ڕەوندی کوردستانیدا وێرای ئیدانەکردنی ئەۆ کارەساتە هاوکات پشتیوانی خۆێان لە دۆزی ڕەوای کورد و پرسی ژن و مافی مرۆڤ دەربڕی.

هاوکات سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی نەرویج، کوشتنی ژینا ئەمینیان لەلاێەن حکومەتی ئێرانەوە بە توندی ئیدانەکرد، هەروەها ڕێکخراوی لێبوردنی مافی مرۆڤ لقی نەرویجیش بۆ دووەمین جار ئەو کارە دژە مرۆڤییەی ئیدانەکرد.

شیاوی ئاماژەیە، هەوڵ و چالاکییە دیپلۆماسیەکانی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لەم پەیوەندیەدا بەردەوام دەبێت.

مەسعود ناسری

___

چەند وڵاتێکی ئەورووپی میکانیزمی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئیخوان موسلین دادەنێن

KDC

ناوەندی رەوەندی کوردستانی -برۆکسل کۆنفرانسی خۆی بەست

nusar1

یاداشتنامەی لێکگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و نووسینگەی دیاسپۆڕا لە بارەگای بارزانی واژۆکرا.

nusar1
KDC

FREE
VIEW