ڕۆژی یەک شەممە لە شاری بێرن شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کەپێک هاتبوون لە سەیران کاکەوڵا بەرپرسی ناوەندو سۆران حەسەن ،دکتۆر بابان ئەلیاسی و ئەیدۆگان ئەینال ئەندامانی دەستەی کارگێری لەگەڵ کۆمەڵێ چالاکوانی کوردستانی لە سویسرا کۆبونەوە


سەرەتای کۆبوونەوەکە وەستانی خولەکێک بۆ گیانی پاکی ژینا ئەمینی و قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گشت شەهیدانی کوردستان بوو.


دواتر باسێک لەلایەن سۆران حەسەن بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناوەندی سویسرا لە سەرخۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران و کوشتنی کچەکوردی شاری سەقز ژینا ئەمینی و سەرکۆنەکردنی بۆردومانەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەمپی کوردانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان کرا


هەروەها لەلایەن سەیران کاکەوڵاجەختی لەسەر چۆنیەتی پشتگیری خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکانی گەلانی ئێران کردو پێشنیاری دانانی کۆمیتەیەکی گشتی وەک نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی لە شارەکانی سویسرا بەتایبەت شارەکانی زیورخ ،بازل ،لۆزان ،جنێف ،بێرن و ڤالیس دەستنیشان کران کە بتوانن لەنزیکەوە پاڵپشتی و پشتگیری ڕێپێوانەکان هاوکاربن


دواتر لەسەر پرۆگرام و کاری داهاتوو گفتگۆی لەبارەوەکراو بڕیار پێویست لەبارەیەوە وەرگیرا ،لەکۆتایی بڕیار لەسەر کۆبوونەوەی داهاتوو درا ،تا لەماوەی دیارکراو ڕاپۆرتێکی گشتی لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی پێشوو ڕوونبکرێتەوە