ڕۆژی یەکشەممە، 2ی تشرینی یەکەمی 2022، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ویلایەتی واشنتۆنی ئەمەریکا، خۆپیشاندانێکی ناڕەزاییان دژی ڕژێمی ئێران ئەنجامدا و، تێیدا دڕندەیی حکومەتی ئەو وڵاتە کە دژی خوشک و براکانمان لە ڕۆژھەڵات ئەنجامی دەدەن خرانەڕوو.




لەو خۆپیشاندانەدا، بەشێک لە ڕەوەندی کوردستانی بەشداریان لەو ناڕەزایەتیەدا کرد و، کە چەند خانمێک و کەسایەتی و چالاکوانیان تێدابوو، کە بۆگەیاندنی پەیامی ناڕەزایی بە ڕای گشتی ئەو وڵاتە، لە دڕندەیی ڕژێمی ئێران کە بەرامبەر “ژینا ئەمینی” و چەندان ئافرەتی دیکەی کورد کراون.




جێی باسە، وێڕای ناڕەزایەتی و پیشاندانی دڕندایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرامبەر “ژینا”، هاوکات دوایین دەستدرێژییەکانی ئێرانیش بۆ سەر هەرێمی کوردستان و، شەھیدکردنی هاوڵاتیانی بێتاوان ئیدانە کران.

