شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەمەبەستی هەڵبژاردنەوەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن سەردانی بەریتانیایان کرد


لەمیانەی ئەو سەردانەی شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ وڵاتی بەریتانیا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە ناوەندی لەندەن و، بە ئامادەبوونی دەستەی کارگێڕی پێشوو و ئەندامانی چالاکی ئەو ناوەندە ئەنجامدرا، ئەوەش بەمەبەستی ھەڵبژاردنەوە و ڕێکخستنەوەی دەستەی کارگێڕی ناوەندەکە.
شاندەکە پێکهاتبوون لە سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ئیسماعیل کامل و، ھەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و، کۆڤان ئامێدی سکرتێری کۆنفدراسیۆن و، فەرەیدون ڕەزا بەرپرسی کۆمیتەی ڕاوێژ .
دوابەدوای گفتوگۆی جدی لەسەر کاروچالاکییەکانی پێشوو و ھەڵسەنگاندنیان، هاوکات وەرگرتنی پێشنیار و بیروڕای ئەندامان و، ئەو کەسانەی ئامادەبوون لە قۆناغی داھاتوودا، درێژە بە کار و خەبات بدەن و، کاروچالاکی زیاتر لە ئاستی خواستی کوردانی لەندەندا بن، وەک دەستەیەکی نوێی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن هەڵبژێردران.
دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن :
ڕزگار شێخ عەلی
بەختیار وەیس
ئامینە بریمۆ
ئیلھان گێنج
شەوبۆ رەئوف محەمەد
ئومێد ھەورامی
کلارا محەمەد ئەمین حەسەن