رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 2ی ئۆکتۆبەری 2022، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤانکۆڤەر، گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە ئارت گەلەری سەبارەت بە ئیدانەکردنی کارە نامرۆڤانەییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و، لە ناوەندی ڤانکۆڤەر ئەنجامدا.




لەمیانەی گردبوونەوەکەدا، وتاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ڤانکۆڤەر لەلایەن بەرپرسی ناوەند عەگید عومەر خوێندرایەوە، هاوکات لایەنەکانی دیکەی حزبی و رێکخراوەکان وتاری خۆیان خوێندەوە، کە سەرجەمیان لەسەر سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، کە دژی کورد و ئازادی و ژن پەیڕەویان دەکات.




گردبوونەوەکە جگە لە کوردی هەر چوارپارچەی کوردستان، نوێنەری نەتەوەکانی دیکەی وەک بەلوچ و فارس و هیتر بەشداریان تێیدا کرد و، دروشمی هاوئاهەنگیان لەگەڵ کورد دەگوتەوە.




جێی باسە، چالاکییەکە بە بەشداری هونەرمەندان حوسێن زلێخاپوور و عادل و سابات و ساوێن بوون، وە شانۆگەرییەکی سەرشەقامیشی لە خۆ گرت، کە گوزارشت بوو لەو زوڵمەی کە لە ژنی کورد و نەتەوەکەمان لە ئێران دەکرێت، ئەوەش بووە جێی سەرنجی ئامادەبووان.



