KDC

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا دامەزرا

پاش چەند دیدارو کۆبوونەوە بە چاوەدێری مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا لە وڵاتی كەنەدا بە فەرمیی دامەزرا.

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە پێوەندییە بەردەوامەکانی دا لەگەڵ چالاکانی ئەو هەرێمە بە گشتیی، لەسەر بەرنامەو پرۆژە نەتەوەییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئاستی جیهان بە گشتیی، ئەمریکای باکوور، ئەوروپا و رووسیا بە تایبەتی قسەی کردوون..
لەم بەستێنەدا بە پێداگییەوە باسی لەوە کرد ناوەندی رەوەندی کوردستانی وەکوو ناوەندێکی چڤاکی سەربەخۆ بۆ خزمەت بە دۆزی کوردستان کار دەکات، ناوەندەکە هەوڵ دەدات کۆکەرەوەی زۆرترین رێژەی کوردستانیان بێ بۆ خزمەتی دۆزە ڕەواکەمان و لەم بوارەدا بە بەرنامەی زانستی و پێشکەتوو تێدەکۆشێ تاکوو بە شێوەیەکی سەردەمیانە کەڵک لە بوارو دەرفەتە یاساییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرێت و لەو سیستەمانەداو لە بوارە جیاوازەکاندا کاراو چالاک بێت.
کوردستانیانی ئەو هەرێمە وێرای پێشوازی و دەربڕینی خۆشحاڵیان لە هەوڵەکان بۆ دامەزرادنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمەکەیان، هاوکات لەسەر کارو پرۆژەکانی کۆنفدراسیۆن و بۆ باشتر بەرێوەچوونی بەرنامەو چالاکییەکانی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا پێشنیارو ئەزموون و روانگەکانی خۆیان هێنایە گۆڕێ.
لە ئاکامدا ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا هەڵبژێردران تاکوو ئامادەکاری بۆ گرتنی کۆنفرانسی رەوەندو هەروەها پرۆسە یاساییەکانی ناوەند لەو هەرێمەو لە ژێر رێنوێنی و راسپاردەكانی كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی بە ئەنجام بگەیەنن.

کەنەدا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بە چاوی رێزەوە لە هەوڵ و ماندوو بوونی کاک د. عوسمان خۆشناو دەڕوانێ کە بۆ پێکهەنانی ناوەندەی رەوەندی کوردستانی لە ئەلبەرتا تێکۆشانێکی دڵسۆزانەی لە خۆی نیشانداو بۆ سەرخستنی ئەو پرسە لە هەرێمی ئالبەرتا دڵسۆزانەو بە رووحێکی کوردستانییەوە هاوکارو یارمەتیدەر بوە.

تیمی بەرێوەبەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا لە وڵاتی كەنەدا بریتین لە:

١. ئەحمەد بناڤی
٢. عیسا مووسا
٣. حوسێن زیدان
٤. عەلی وەیسی
٥. ساڵح حەسۆ
٦. پەیمان نەجیب
٧. زەکەریا عەلی
٨. عوسمان خۆشناو
٩. شیار عەبدوڵا
١٠. موحەممەد مزووری
١١. حوسێن عومەر ئەحمەد

هەروەها لە یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی هەڵبژێردراودا ئەحمەد بناڤی بە سەرۆک و عیسا مووسا بە جێگری سەرۆکی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئەلبەرتا هەڵبژێردران.

تیمی بەرێوەبەری ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە هەرێمی ئالبەرتا لە وڵاتی كەنەدا بریتین لە:

١. ئەحمەد بناڤی
٢. عیسا مووسا
٣. حوسێن زیدان
٤. عەلی وەیسی
٥. ساڵح حەسۆ
٦. پەیمان نەجیب
٧. زەکەریا عەلی
٨. عوسمان خۆشناو
٩. شیار عەبدوڵا
١٠. موحەممەد مزووری
١١. حوسێن عومەر ئەحمەد

هەروەها لە یەکەمین کۆبوونەوەی دەستەی هەڵبژێردراودا ئەحمەد بناڤی بە رپرس و عیسا مووسا بە جێگری بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ئەلبەرتا هەڵبژێردران.

___

بەهۆی تەقەکردنەوە ژنە کۆچبەرێک لە سنوری نێوان یۆنان و تورکیا دەکوژرێت

nusar1

بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا

KDC

فیلی ئەغبابا:ئێستا ئەردۆگان لە ژێر دەسڵاتی ئیمارات وئیسرائیلدایە

nusar1
KDC

FREE
VIEW