KDC

ڤیەنا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خۆپیشاندانیان لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران ئەنجام دا

لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا و لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا و کۆمەڵەی هاوکاری هێزی کوردستان، بەمەبەستی ئیدانەکردنی موشەکبارانی کەمپی کوردستانییەکانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان و، هاوکات ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە شەهید کردنی “ژینا ئەمینی” خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.

لە شاری ڤیەنا پایتەختی وڵاتی ئۆتریش (نەمسا) و، لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر بۆردومانی کەمپی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و قوتابخانە و خەڵکی سڤیل لە باشووری کوردستان، هاوکات پشتیوانی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو و، ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە شەهید کردنی “ژینا ئەمینی”، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا و، کۆمەڵەی هاوکاری هێزی کوردستان (Hevkariya Hezen Kurdistan) و چەندین کەسایەتی سەربەخۆ و دۆستانی کورد چالاکانە و بە ھەڵکردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، بەشدار بوون.

___

لۆکسمبۆرگ: سەرۆکی کۆنفدراسیۆن سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک دەکات

nusar1

فدراسیۆنی نووسەرانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی کوردانی تاراوگە دەکەن

nusar1

تورکیا :زیاتر لە 110 کۆچبەری نایاسایی لە دەریایی ئیجە ڕزگارکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW